سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ مانگرتنیان ڕاگه‌یاند

5/28/2015 8:09:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


رۆژى چوار شه‌ممه‌  27 ى ئایارى 2015 ،له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانى پارێزگاى سلێمانى له‌کاروباره‌کانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌و بانگهێشتکردنى خدر که‌ریم سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى لێپێچینه‌وه‌ له‌سه‌ر دیارده‌ى زیاده‌ڕۆیى ، فه‌رمانبه‌رانى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ مانگرتنیان له‌کار ڕاگه‌یاند .

له‌وباره‌یه‌وه‌ کوێستان ئه‌کره‌م فه‌ره‌ج جێگرى سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند : نیگه‌رانین له‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ده‌کرا ئه‌وکاره‌ جێ بهێڵرایه‌ بۆ ئه‌و هه‌یئه‌یه‌ى که‌له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دروست ده‌کرێت چونکه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ خۆى پارێزگایه‌.

  ووتیشى له‌ به‌رامبه‌ر یاسادا هه‌موان مل که‌چین ، به‌ڵام هه‌موو شتێک له‌جێى خۆى و هه‌رکه‌سێک گه‌نده‌ڵى کردبێت پێویسته‌ دادگایى بکرێت و به‌هێنده‌ى تاوانه‌که‌ى سزا بدرێت ، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ست ده‌که‌ین له‌ ئاست ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ى له‌ کوردستان و پارێزگاى سلێمانى دا هه‌یه‌ هۆکاره‌که‌ى چیه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ست پیبکرێت  ، ووتى ئه‌وه‌ى گرنگه‌ لاى ئێمه‌و فه‌رمانبه‌رانمان لێپێچینه‌وه‌ مافى به‌رپرسانه‌ له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌ک سلێمانی ،چونگه‌ له‌ئێستادا له‌روى ئیداریه‌وه‌ به‌پێى بڕیارى حکومه‌ت وپه‌رله‌مان  هه‌ڵه‌بجه‌ پارێزگایه‌کى سه‌ربه‌خۆیه‌ .


زۆرترین خوێندراو