سلێمانی .... هه‌ڵمه‌تی که‌مکردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغی ناوبازاڕ

5/28/2015 8:16:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ‌له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی ناوبازاڕ دروست بووه‌، لیژنه‌ی زیاده‌ڕه‌وی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تی پاککردنه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ی داره‌سوتاوه‌که‌ی شاری سلێمانی ده‌ستپێکرد‌، و سه‌رۆکی لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌رده‌وام ده‌بین تا سه‌رجه‌م زیاده‌ ڕه‌ویه‌کان لاده‌به‌ین.

سۆران عبدولغه‌فور سه‌رۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار هاوڵاتیان گله‌ییان له‌ قه‌ره‌باڵغی شوێنه‌که‌ ده‌ربڕیووه‌‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌ت به‌هاوکار لیوای یه‌کی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ و ئاسایشی گشتی  و پۆلیس، بۆیه‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 27 ى ئایار ، هه‌ڵمه‌تی لابردنی سه‌رجه‌م ئه‌و زیاده‌ ڕه‌ویانه‌ی که‌له‌ لایه‌ن خاوه‌ن دوکان و شوفێران کرابوونه‌ سه‌ر شۆسته‌ و شه‌قامه‌کانی ناوچه‌ی داره‌سوتاوه‌که‌ لابران، که‌ به‌ شوێنێکی گرنگی بازاڕی ناو شاری سلێمانی داده‌نرێت و زۆرترین هاتوچۆی هاوڵاتیان و هێڵی پاسه‌کانی ناوشار تێیدا کۆده‌بێته‌وه‌‌.

سه‌رۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتیشی: به‌ بڕیاری قائیمقامى سلێمانی سه‌رجه‌م زیاده‌ڕه‌وییه‌کان لابران و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌م دیارده‌ له‌هه‌موو شوێنێک بنه‌بڕ ئه‌که‌ین، و هه‌ر شوێنێک پابه‌ندی بڕیاره‌که‌ نه‌بێت رووبه‌رووى یاسای ئه‌که‌ینه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو