به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌تاران چاویکه‌وت به‌ژماره‌یه‌ک له‌ دکتۆرو خوێندکارى کوردى رۆژهه‌ڵات و باشور

5/29/2015 4:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رله‌به‌یانى رۆژى  28 ى ئایارى 2015 ،  به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌شوێنى مانه‌وه‌ى له‌ تارانى پایه‌ته‌ختى کۆمارى ئیسلامى ئێران چاویکه‌وت به‌ ژماره‌یه‌ک دکتۆر و خوێندکارى کوردى رۆژهه‌ڵات و باشورى کوردستان .
 
له‌ دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌بارودۆخى سیاسى و ئاسایشى ناوچه‌که‌و عێراق و هه‌رێمى کوردستان کردو  تیشکى خسته‌ سه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و بارودۆخى مه‌یدانیى به‌ره‌کانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش له‌ میحوه‌رى که‌رکوک و سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى به‌رزنرخیاند .

 هه‌روه‌ها  باسى له‌بارودۆخى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و په‌یوه‌ندیى نێوان سه‌رجه‌م پارت ولایه‌نه‌ سیاسییه‌کان کردوله‌وره‌وه‌شه‌وه‌ پاراستن و پته‌وکردنى  یه‌کڕیزیى نێوان هێزه‌ سیاسییه‌کانى کوردستانى به‌پێویستزانى له‌پێناو هێنانه‌دى سه‌رجه‌م ئامانجه‌کانى گه‌له‌که‌مان و ئاینده‌یى کوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا به‌وکێشه‌و ناکۆکیانه‌ى نێوان به‌غداو هه‌ولێر که‌تا ئێستاش نه‌گه‌یشتۆته‌ چاره‌سه‌رى ته‌واوه‌تى که‌به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ قه‌یرانى دارایى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامه‌و به‌تایبه‌تى دواکه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران که‌کاریگه‌رى زۆرى کردۆته‌ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان وبازارو بارودۆخى هاوڵاتیان .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خوێندکاران خواست که‌له‌به‌ر خوێندن رویان له‌و وڵاته‌ کردووه‌ ،ئومێدیشى خواست بتوانن به‌سه‌رکه‌وتوى بگه‌رێنه‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان و خزمه‌ت به‌گه‌له‌که‌یان بکه‌ن له‌بوارى زانست و مه‌عریفه‌دا له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى کۆمه‌ڵگاو به‌رستکردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى  .


زۆرترین خوێندراو