په‌رله‌مانى کوردستان کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ى کۆبانێ ئیدانه‌ده‌کات و داواش له‌کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات جدى تربن بۆ له‌ناوبردن داعش

6/27/2015 9:56:00 PM
جەماوەر نیوز
.جه‌ماوه‌رنیوز


په‌رله‌مانى کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئیدانه‌ى کۆمه‌ڵکوژیه‌کى داعش به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتى سڤیل‌و بێ گوناهى کۆبانى ده‌کات  ،ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌کات که‌ ئه‌م کرده‌وه‌ ڕه‌ش‌و نا مرۆڤانه‌شیان رۆشته‌ پاڵ کرده‌وه‌ چه‌په‌ڵه‌کانى تریان، داواش له‌کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات جدى تربن بۆ له‌ناوبردن و کۆتایى هێنانى داعش 
 

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستان:

به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان

به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ جارێکى تر تیرۆرستانى داعش، هێرشێکى دڕندانه‌یان کرده‌ سه‌ر شارى خۆڕاگرى (کۆبانێ) و له‌ئه‌نجامى چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆرستییاندا، کۆمه‌ڵێک هاوڵاتى سڤیل‌و بێ گوناهیان شه‌هید کرد، ئه‌م کرده‌وه‌ ڕه‌ش‌و نا مرۆڤانه‌شیان رۆشته‌ پاڵ کرده‌وه‌ چه‌په‌ڵه‌کانى تریان، به‌ڵام  سه‌ره‌نجام کۆبانێ سه‌رکه‌وت‌و   ده‌ستى ڕه‌شى تیرۆرستان له‌ شاره‌که‌ دورخرایه‌وه‌. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ که‌ ئیراده‌ى گه‌له‌که‌مان له‌ کوردستانى ڕۆژئاوا له‌ مه‌رامى تیرۆرستان به‌هێزتره‌، لێره‌وه‌ به‌ناوى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌، سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌و ماڵباتى شه‌هیدان ده‌که‌ین‌و هیواى زوو چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین.

داواکارین له‌ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى جدى تربن، له‌ هاوکاریى شه‌ڕڤانانى ڕۆژئاوا، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ یه‌کجاریى کۆتایى بێنن به‌ گروپى تیرۆرستى  داعش.

سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌لى کورد له‌ هه‌مو پارچه‌کانى کوردستان، مردن‌و سه‌رشۆڕى بۆ تیرۆرستانى دوژمنانى مرۆڤایه‌تی.

په‌رله‌مانى کوردستان
27-6-2015


زۆرترین خوێندراو