سبه‌ى په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى (ڕێکخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌ى مرۆڤ) ده‌کات

6/28/2015 9:24:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


 بڕیاره‌ سبه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان کۆبێته‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى (ڕێکخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌ى مرۆڤ) بکات .

سایتى فه‌رمى په‌رله‌مانى کوردستان بڵاویکرده‌وه‌ که‌ به‌پێى حوکمه‌کانى بڕگه‌ (1)ى مادده‌ (20) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا کاتى دانیشتنى ژماره‌ (18)ى خولى به‌هاره‌ له‌ خولــى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان له‌ کاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌ممه‌ رێکه‌وتى  29-5-2015  بێت و به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ش به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌که‌م: گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى (ڕێکخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌ى مرۆڤ)، به‌پێى مادده‌کانى (72، 74و 75) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو.


زۆرترین خوێندراو