سلێمانى.. دابه‌شکردنى به‌نزین له‌ وێستگه‌ حکومییه‌کاندا گۆرانکارى به‌سه‌ردا دێت

6/30/2015 3:25:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز



قائیمقامى سلێمانى هاوڵاتیان و شۆفێرانى شارى سلێمانى ئاگادار ده‌کاته‌وه‌، دابه‌شکردنى به‌نزین له‌ وێستگه‌ حکومییه‌کانى  شارى سلێمانى له‌دواى به‌روارى 1-7-2015 گۆرانکارى به‌سه‌ردا دێت ، به‌جۆرێک دابه‌شکردنى به‌نزین بۆ ئوتۆمبیلى تایبه‌ت به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌ش ده‌بێت که‌ ئه‌مانه‌ن:


گروپى یه‌که‌م
 (شاوان ، کوردئۆیل ،ڕاپه‌ڕین ،بازیان ،پێشه‌وا ،هه‌ڵه‌بجه‌/ تانجه‌رۆ ، کاژاو ، ڕۆژهه‌ڵات ، شه‌م ،پیشه‌سازی ، حه‌وایی ، سلێمانى نوێ ،ئه‌زمڕ ،سارا ، هه‌ڵگورد ، دۆڵه‌ ڕووت) .


گروپى دووه‌م
(شاد ، چه‌رمه‌گا ، شاڵ/3 ، برایه‌تی ،خاوێن ، جوانڕۆ ،والی ، ووڵات ، چه‌مى ڕێزان ، هه‌ڵوێست ، شاره‌زوور ، ڕه‌هێڵ ، کوردستان ، بینایی ، ئاشتی ، کانى گۆران) .


له‌ باره‌ى ئوتومبیلى کرێ وه‌ک پاس و ته‌کسى قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند: رۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامى 8 وێستگه‌ى تایبه‌ت به‌ پاس و ته‌کسى  کراوه‌ ده‌بێت و به‌نزین به‌سه‌ر شۆفێراندا دابه‌ش ده‌کرێت.


زۆرترین خوێندراو