شاندێکى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌ردانى په‌رله‌مانى سوید ده‌کات

11/20/2015 7:47:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


رۆژى پێنج شه‌ممه‌ 19 ى تشرینى دووه‌مى 2015 ، شاندێکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێو شوێنى که‌مکردنه‌وه‌ى روداوه‌کان وقوربانیانى هاتوچۆ سه‌ردانى په‌رله‌مانى سویدى کردو له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى سوید کۆبونه‌وه‌  .

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى فراکسیۆنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى کوردستان هاوکات ئه‌ندامى شانده‌که‌ به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند : شاندێکى په‌رله‌مانى کوردستان به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى که‌مکردنه‌وه‌ى روداوه‌کان وقوربانیانى هاتوچۆ و وه‌رگرتنى ئه‌زمونى وڵاتانى پێشکه‌وتوو له‌وبواره‌دا سه‌ردانى په‌رله‌مانى سویدی کردو له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى سوید کۆبونه‌وه‌.

ووتیشى : له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى سویده‌وه‌ پیلانى حکومه‌تى وڵاته‌که‌یان خسته‌رووسه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تى کارکردنیان بۆ رێگرى کردن له‌روداوه‌کانى هاتوچۆو  که‌مکردنه‌وه‌ى قوربانیان و هه‌وڵدان بۆکۆنترۆڵ کردنى هاتوچۆى وڵاته‌که‌یان .

ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ شاندى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى سوید و شارى ستۆکۆڵمیان کردووه‌ به‌مه‌به‌ستى له‌نیزکه‌وه‌ ئاشنابون به‌میکانیزمى کارکردن و کۆنترۆڵکردنى سه‌رجه‌م شه‌قامه‌کان و چاودێرى وردى هاتوچۆ له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ى روداوه‌کان و سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان.

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود ئاماژه‌شى بۆئه‌وه‌کرد که‌شاندى له‌په‌رله‌مانى  کوردستان سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سوید کردو، گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشى په‌نابه‌ران و کۆچبه‌رانى عێراق و کوردستان کرا له‌و وڵاته‌،  هه‌روه‌ها  تیشک خرایه‌ سه‌ر دابینکردنى پێوداویستی  ئاواره‌کان تاوه‌کو ژیانێکى شایسته‌یان  هه‌بێت و له‌نزیکه‌وه‌ ئاگادارى بارو گوزه‌رانیان بن .


زۆرترین خوێندراو