گه‌نجێک ته‌قه‌ له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ده‌کات وپاشان خۆى ده‌کوژێت

11/20/2015 7:49:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


کاتژمێر 8:30‌ سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20 ى تشرینى دووه‌مى 2015 ، گه‌نجێک به‌ ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان پیکاپ ته‌قه‌ی له‌ پاسه‌وان و دیواری ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ده‌کات ، دواتر پێشمه‌رگه‌کانى وه‌زاره‌ت لێ دێنه‌ده‌ست ته‌قه‌ى لێ ئه‌که‌ن به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ تایه‌ى ئۆتۆمبێله‌که‌ى په‌نچه‌ر ده‌که‌ن ، دواتر ئه‌وگه‌نجه‌ى ته‌قه‌ى کرد خۆى ده‌کوژێت.

به‌هۆى ئه‌م روداوه‌شه‌وه‌ هیچ که‌س و پاسه‌وانێک و پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زیانى پێ نه‌گه‌یشتووه‌ ، به‌ڵام ته‌نها گه‌نجه‌که‌ خۆى کوشتووه‌ .


زۆرترین خوێندراو