شاندێکى مه‌کته‌بى شه‌هیدانى (حسدک) سه‌ردانى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ده‌کات

11/21/2015 2:28:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتى 21 ى تشرینى دووه‌مى 2015 شاندێکى مه‌کته‌بى شه‌هیدانى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى شێخ حه‌سیب شوانى و به‌ئاماده‌بوونى سۆران حه‌سه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى خانه‌واده‌ى هه‌رسێ شه‌هیدى قاره‌مانى ده‌ستى تیرۆر له‌ سنورى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ ( شه‌هید به‌ختیار ئه‌حمه‌د حمه‌سه‌عید و شه‌هید پشتیوان محه‌مه‌د فایه‌ق و شه‌هید شه‌وکه‌ت محه‌مه‌د علی) کرد.

له‌به‌سه‌رکردنه‌وه‌که‌دا باس له‌ ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌و گیان فیداییان کرا به‌مه‌به‌ستى پارێزگارى له‌خاک و نیشتمان و ڕۆڵى ئه‌و شه‌هیده‌ قاره‌مانانه‌ به‌رز نرخێنرا که‌ به‌گیانى خۆیان پارێزگاریان له‌شه‌ره‌ف و سنورى کوردستان کردووه‌ و ڕایانگه‌یاند که‌ خانه‌واده‌کانیان سه‌ربه‌رزو شکۆمه‌ندن به‌ شه‌هیده‌کانیان و ڕووسوورن به‌رامبه‌ر به‌ مێژوو خه‌ڵکى کوردستان.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌که‌دا وسامێکى ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و هیواى ژیانێکى خۆش و کامه‌رانیان بۆ خواستن.

له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدانى ناوبراوه‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى له‌ شاندى مه‌کته‌بى شه‌هیدانى حزبى سۆسیالست کراو دووپاتیان کرده‌وه‌ که‌ هه‌رده‌م له‌ سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى خه‌باتدا ده‌بن له‌ به‌رگرى له‌خاکى پیرۆزى کوردستان و شکاندنى هه‌ر هه‌وڵێکى نه‌زۆکى دوژمنان به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمى کوردستان.‌


زۆرترین خوێندراو