حزبى سۆسیالیست بروسکه‌یه‌ک ئاراسته‌ى یه‌کێتى نیشتمانى ده‌کات

11/21/2015 2:53:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌بۆنه‌ى رۆژى شه‌هیدانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه‌وه‌ بروسکه‌یه‌ک ئاراسته‌ى ئه‌و حزبه‌ ده‌کات که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

به‌رێز / مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان

سڵاوێکى گه‌رم ...

به‌رێزان به‌درێژایى مێژووى گه‌لى کورد گیان به‌خشین و قوربانیدان ئه‌رکێکى  نیشتمانى و پیرۆز بووه‌ تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامى هه‌یه‌ ،بۆیه‌ جێگاى رێز و نرخاندنه‌ که‌هه‌موولایه‌ن و پارتێک رۆژێک بۆ پیرۆزکردنى ئه‌و یاده‌ ته‌رخان بکات (یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ) هه‌رله‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه‌ هه‌زاره‌ها رۆڵه‌ى به‌خشیوه‌ بۆ ئازادى و سه‌ربه‌رزى گه‌له‌که‌مان که‌ تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن له‌قوربانیدان و گیان به‌خشین ، له‌کاتێکدا گه‌له‌که‌مان روبه‌روى شه‌ڕى داسه‌پاوى داعش بۆته‌وه‌ .

بۆیه‌ مه‌کته‌بى سیاسى (حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ) دروود و سڵاو ده‌نێرێت له‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌دا بۆ شه‌هیدان و تێکۆشه‌رانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ئاشکرایه‌ هه‌ردوو حزب چه‌ندین شه‌هیدى هاوبه‌شمان هه‌یه‌ له‌ خه‌باتى رزگارى خوازى گه‌له‌که‌ماندا ، به‌هیواى ئه‌وه‌ى که‌هه‌موو لایه‌ک بتوانین یه‌ک ریزى گه‌له‌که‌مان و به‌رهه‌مى ده‌ستکه‌وته‌کانى که‌به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدانن بپارێزین ،وه‌ئومێده‌وارین حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گرنگى زیاتر بدات به‌که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و رۆژێک دیارى بکرێت له‌کوردستان بۆ به‌رز راگرتنى یادى شه‌هیدان .

له‌گه‌ڵ رێزدا ...


مه‌کته‌بى سیاسى 
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان 


زۆرترین خوێندراو