به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌شدارى مه‌راسیمى رۆژى شه‌هیدى یه‌کێتى ده‌کات

11/21/2015 10:04:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ى تشرینى دووه‌مى 2015 ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ته‌لارى هونه‌رى شارى سلێمانى به‌شداریان له‌مه‌راسیمى رۆژى شه‌هیدى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان کرد .

سه‌ره‌تایى مه‌راسیمه‌که‌ به‌ ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستپێکرد و دواتر وتارى به‌خێرهاتن پێشکه‌ش کرا و پاشان مه‌شخه‌ڵى یاده‌که‌ داگیرسێندرا .

هه‌روه‌ها وتارى مه‌کته‌بى شه‌هیدانى یه‌کێتى نیشتمانى پێشکه‌ش کرا و ئاماژه‌ به‌و قاره‌مانیه‌تیانه‌ کرا که‌پێشمه‌رگه‌ تۆماریکردووه‌ هه‌رله‌ خه‌باتى شاخ و روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمنان تا ئه‌مڕۆ که‌له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ به‌رگرى له‌خاکى پیرۆزى کوردستان ده‌که‌ن.

پاشان مه‌لا به‌ختیار وتارى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانى پێشکه‌ش کردو تیشکى خسته‌ سه‌ر رۆڵ و قاره‌مانێتى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و خۆڕاگرى و سه‌ربه‌رزى که‌سوکارى شه‌هیدان ،که‌ رۆڵه‌کانیان له‌پێناو ئازادى و خاکى کوردستان گیانیان کرده‌ قوربانى و چونه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى به‌م بارودۆخه‌ى ئێستاکرد که‌ هه‌رێمى کوردستان روبه‌روى قه‌یرانى سیاسى بۆته‌وه‌ ،ئاماژه‌شى به‌به‌رده‌وامى کۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان کرد له‌پێناو گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێکى گونجاو.

پاشان وتار بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان  له‌لایه‌ن پۆڵا سیروان تاڵه‌بانى خوێندرایه‌وه‌ 

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا چه‌ند سروودێک و چه‌ند فلیمێکى دیکۆمێنتارى تایبه‌ت به‌و رۆژى شه‌هیدان پێشکه‌ش کرا.


زۆرترین خوێندراو