ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود

11/24/2015 6:40:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست که‌له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى له‌خاکى پیرۆزى کوردستان شه‌هیدبوو مه‌کته‌بى شه‌هید و که‌مئه‌ندامانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :
 
به‌یننامه‌ى مه‌کته‌بى شه‌هید و که‌م ئه‌ندامانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ بۆنه‌ى ساڵێک تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر شه‌هید بوونى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ (عه‌تا محمد حاجى محمود) .

- جــــه‌مـــاوه‌رى تـێـکــۆشــه‌رى کوردســـتان  ....
- کــه‌سـوکـارى ســـه‌ربـــه‌رزى شـــه‌هــیــدان  ... 
- پیشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌کانى کوردستان  ... 
-هاوسه‌ نگه‌ ران وهه‌ڤالانى   حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ...

ئه‌مڕۆ ساڵێک تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ سه‌ر شه‌هید بوونى هه‌ڤاڵ کاکه‌ (عه‌تا) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و کوڕى سه‌رکرده‌ى ماندو نه‌ناسى بزاڤى ڕزگاریخوازى کورد و قاره‌مانى مه‌زنى کوردایه‌تى کاک ( محمدحاجى محمود ) سکرتێرى گشتى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ،که‌ له‌ داستانێکى قاره‌مانه‌نه‌دا له‌ شارى که‌رکوک له‌ شه‌ ڕى ( تلل وه‌رد) بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى  به‌شێکى ترى خاکى پیرۆزى کوردستان و ئێواره‌ى 26-11-2014 له‌ شه‌ڕێکدا هاوشانى جه‌نابى کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌ده‌ستى ڕه‌شى تیرۆرستانى داعش شه‌هید کراو چووه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ .

شه‌هید بوونى کاکه‌ عه‌تا بۆ هه‌موومان چاوه‌ڕوان کراو بوو، کاتێک چه‌کدارانى داعش شه‌ڕێکى داساپه‌ویان به‌ سه‌ر کوردستاندا سه‌پاند به‌ درێژاى زیاتر له‌ 1500 کیلۆمه‌تر، شه‌هید (عه‌تا) گه‌رچى خوێندکارى زانکۆ بوو ، چه‌کى شه‌ره‌فى کرده‌ شانى و وه‌ک 38 ساڵ له‌ مه‌وبه‌رى کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودى باوکى  ، ڕووى له‌ سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رگرى له‌خاک و خه‌ڵکى کوردستان کردو، به‌ شه‌هید بوونیشى مه‌دالیایه‌کى ترى مه‌زنى به‌خشیه‌ مێژووى بنه‌ماڵه‌و حزبه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌ى ، ئێمه‌ش شانازى ده‌که‌ین که‌ هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رى ئه‌وتیکۆشه‌ره‌  مه‌زنه‌ین و جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ ،که‌ هه‌ر کات وساتێک گه‌له‌که‌مان پێویستى به‌ خه‌بات و قوربانیدانى سه‌ رکرده‌و  کادیر و پێشمه‌رگه‌کانى حزبى سۆسیالیست بێت ئه‌وا  بێ سڵه‌مینه‌وه‌ پارێزگارى له‌خاک و نیشتمان  ده‌که‌ین و به‌ خوێنى خۆمان ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنین .

کاکه‌ عه‌تا جگه‌ له‌وه‌ى ڕۆڵه‌ى گۆشکراوى خێزانێکى مه‌زن و فیداکار بوو ، خۆشى له‌ دایک بووى رۆژانى سه‌خت و چاوکراوه‌ى ناو ئه‌شکه‌وت و دۆڵ و چیاکان  بوو ، لاوێتى له‌ چیاو پاشان ده‌ربه‌ده‌رى و دووره‌ زێدى به‌ڕێکرد، و دواجاریش به‌ سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌یویست تۆڵه‌ى ته‌مه‌نى له‌ ده‌ستچوى لاوێتى چیاو ده‌ربه‌ده‌رى به‌ دووباره‌ خوێندنى زانکۆ و خزمه‌تى زانست بکاته‌وه‌، به‌ڵام نه‌یتوانى به‌رامبه‌ر غه‌درى ده‌ستى ڕه‌شى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گیان و شه‌ره‌ف و ماڵ و خاکى  کوردستان بێ ده‌نگ بێت و، سه‌رى به‌رزى گه‌ڕانه‌وه‌ ناو خاکى پاکى نیشتمان. 

حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان، ئه‌و حزبه‌ى تێکۆشه‌ره‌یه‌ که‌ له‌ ڕۆژى  ٨-٨-١٩٧٦ وه‌ک پێویستییه‌کى بابه‌تى و وه‌رچه‌رخانێکى گرنگ له‌ مێژووى بزاڤى رزگایخوازى کوردستان  و له‌ کاتێکدا دامه‌زرا که‌ نائومیدى باڵى به‌ سه‌رکوردستاندا کێشابوو وه‌ چه‌ندین سه‌رکرده‌و پیشمه‌رگه‌ى به‌ خشیه‌ کوردستان له‌ پیناو مانه‌وه‌ى کوردو پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان.

ئێستا ش به‌ هه‌مان شێوه‌ى جاران (حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان) به‌رده‌وامه‌ له‌ خه‌بات و به‌شێکى زیندووى ئه‌و مێژووه‌و  ناوى دره‌وشاوه‌ى خه‌باتى سه‌ختى شاخ و ناونیشانى هه‌زاران شه‌هیدو تێکۆشه‌رى ئه‌م گه‌له‌یه‌، ڕه‌مزى سه‌رمایه‌یه‌کى گه‌وره‌ى مه‌عنه‌وى و ئینتیماو خۆنه‌ویستییه‌  که‌ هه‌میشه‌ هه‌ڤاڵانى پێى سه‌ربه‌رزن و شانازى پێوه‌ ده‌که‌ن.

_پێشمه‌رگه‌ خۆراگرکانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان... 

_بنه‌ماڵه‌و که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ...

حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ڕێگاى هات و نه‌هاتى سه‌ختى پێشمه‌رگایه‌تى و زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌و چیاو ئه‌شکه‌وت و ده‌ربه‌ده‌رییان گرته‌به‌رو له‌و ڕێیه‌دا گیانى هه‌زاران ڕۆڵه‌ى به‌ ئه‌مه‌کى خۆى کرده‌ قوربانى و تا به‌دیهێنانى ئازادى به‌شێکى گه‌وره‌ى کوردستان ،له‌ ڕیزى پێشه‌وه‌ى ئه‌و کاروانه‌دابوو، ئێستاو داهاتووش هه‌ر پێشه‌نگى ئه‌و گیانى به‌رگرى و تێکۆشانه‌یه‌ بۆ به‌دیهێنانى مافى چاره‌نووس و گه‌ڕانه‌وه‌ى دوا بسته‌ خاکى زه‌وت کراوى کوردستان و چه‌سپاندنى ئه‌و سنووره‌ مێژووییه‌ و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌و خاکه‌و خه‌ڵککه‌ی، که‌ ئێستا خۆشبه‌ختانه‌ به‌شى هه‌ره‌ زۆرى له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌و تێکۆشه‌رانى ووڵاته‌که‌مان ده‌پارێزرێن و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانیش به‌هه‌موو توانایه‌وه‌ له‌و سه‌نگه‌رى شه‌ره‌ف و شانازییه‌دایه‌ که‌ هێشتا خوێنى هه‌ڤاڵه‌ شه‌هیده‌کانى ئێمه‌ى تێدا ووشک نه‌بووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستى کوردستانیش له‌دواى ئادارى ساڵى ١٩٩١ وه‌ سۆسیالیست ده‌ستى ئاشتى و گیانى پێکه‌وه‌ ژیانى هاوتاو ده‌نگى به‌دیهێنانى عه‌داله‌ت و داواکارییه‌کانى جه‌ماوه‌ر و قایم کردنى پایه‌کانى سیاسى و ئابوورى و که‌لتورى و کۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر پێ وه‌ستانى ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ خوێن و خه‌بات ئازاد کراوه‌یه‌ و له‌و پێناوه‌شدا پێشه‌نگیى خه‌باتێکى درێژه‌‌.

ئێستاش ساڵیێک تپێه‌ێ‌ ده‌بێت به‌ سه‌ر شه‌هیدکردنى (عه‌تا محمد حاجى محمود )ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى به‌ شێکى زۆرى خاکى کوردستان ئازادکراون ، و هه‌ر له‌ سه‌رتاو ده‌ستپێکى نا ئارامیه‌کان وهێرش و مه‌ترسیه‌کانى داعش بۆ داگیرکردنى هه‌رێمى کوردستان (حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان )به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز (محمدى حاجى محمود )هێزه‌کانى خۆى نارده‌ سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رگرى و له‌ ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌کانى جه‌نگ و به‌ خوێنى خۆیان پارێزگاریان له‌ خاکى پیرۆزى کوردستان کرد و چه‌ندین داستان و نه‌به‌ردیان تۆمارکردوه‌ .

حزبى سۆسیالیست دموکراتى کوردستان به‌ خوێنى هه‌ریه‌ک له‌ ( شه‌هید ئه‌حمه‌د حمه‌ یوسفى و به‌ختیار ئه‌حمه‌د سعید و ڕێبن قادرو پشتیوان محه‌مه‌د فائق ومحه‌مه‌د قادر محه‌مه‌د و ئاراس حسین سواره‌وعامر مه‌حمود ڕه‌شید و شه‌هید شه‌وکه‌ت محه‌مه‌د ) و بریندار بونى ده‌یان پێشمه‌رگه‌ى گیان له‌ سه‌رده‌ستى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان جارێکى ترى ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌ڵماند که‌ هه‌ر کاتێک گه‌له‌که‌مان پێویستى به‌ پێشمه‌رگه‌و کادیرو فه‌رمانده‌کانى سۆسیالیست بێت ئه‌وان ئاماده‌ ن به‌ خۆێنى خۆیان پارێزگارى له‌ خاکى پیرۆزى کوردستان ب‌که‌ن .

له‌ ئیسَتادا پێویسته‌ سود له‌و گۆڕانکارى و هه‌ل و مه‌رجه‌ سیاسیه‌ وه‌ربگرێن که‌ بۆهه‌رێمى کوردستان ڕه‌خساوه‌ ،وهاوکێشه‌و نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان  به‌ ئاراسته‌ى سیاسیه‌تى کورد گوزه‌ر ده‌کات و ته‌نها یه‌کێتى ڕیزه‌کان و پێکه‌وه‌ کارکردن ده‌توانێت کار بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجانه‌ بکات ساڵه‌هایه‌ گه‌لى کورد لێیان بێبه‌شه‌و ئه‌مڕۆ هه‌لى به‌دیهێنانیان  نزیک بووه‌ته‌وه‌ له‌سایه‌ى ئه‌و گۆڕانکارییه‌ ڕیشه‌ییانه‌ى ناوچه‌که‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، دوور له‌ هه‌ر دابه‌شبوونێک که‌ یه‌کێتى ئامانج و ڕیزه‌کانى خه‌بات بخاته‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى لێک ترازان.

بنه‌ماڵه‌ و که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان .

پێویسته‌ له‌ یادى ساڵک تێپه‌ڕ بوون به‌ سه‌ر شه‌هید بوونى شه‌هید سه‌رکرده‌ عه‌تا محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پیرۆزبایى سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌و خۆڕاگریى له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان تێکۆشه‌رانى دوێنێ و ئه‌مڕۆبکه‌ین , داواکارین ژیان و گوزه‌رانى ئه‌و توێژه‌ که‌ به‌ مه‌رگى خۆى ژیان به‌ نه‌وه‌کانى ئێستاو داهاتوو ده‌به‌خشێت باشتر بکرێت و گوزه‌رانى شایسته‌ به‌ گیانبازیى خۆیان بۆ فه‌راهه‌م بکرێت، داوکارین ئه‌م هێزه‌ باشتر ڕێکبخرێت و ئاماده‌ بکرێت بۆ پاراستنى کوردستان که‌ له‌ ئاینده‌دا ڕوو به‌ڕووى هه‌ر ئه‌گه‌رێک ببێته‌وه‌ .

هه‌ره‌وه‌ک له‌گه‌ڵ هاوخه‌میمان بۆ شه‌هید بوونى هه‌زران پێشمه‌رگه‌ى قا‌ره‌ مان و بریندار بونى هه‌زران پێشمه‌رگه‌و که‌م ئه‌ندام بونى سه‌دانى تر که‌ له‌ به‌ره‌کانى به‌رگرى له‌ خاک و که‌رامه‌تى نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌ماندان خۆیانکرده‌و قوربانى .

هاوکات ئه‌رکى هه‌موو لایه‌که‌ هه‌میشه‌ پشتیوان و هاوکار بن و به‌ر له‌ هه‌ر که‌سى تر ئاماده‌بن بۆ ئه‌رکى قورستر که‌ ئامانجى گه‌وره‌تر ده‌هێنێته‌ دى ، بۆ پاراستنى ووڵات و هاوڵاتیانى کوردستان و به‌دیهێنانى پێشکه‌وتن و بووژانه‌وه‌ى ووڵات و فه‌راهه‌مکردنى گوزه‌رانى شیاو بۆ جه‌ماوه‌رى کوردستان و چه‌سپاندنى خواسته‌ ره‌واکانى نه‌ته‌وه‌ییمان و گه‌رانه‌وه‌ى دوا بسته‌ خاکى زه‌وتکراومان،  وه‌به‌ پاراستنى نیومالى کوردى و یه‌ کخستنى خه‌ باتى نه‌ ته‌وه‌یى گیانى شه‌هیدان ئاسووده‌و ئاسۆى ئایینده‌ى گه‌له‌که‌مان ڕووناکتر بکه‌ین.
  
                                                                                                                   

    مه‌کته‌بى شه‌هید و که‌م ئه‌ندامانى 
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان

زۆرترین خوێندراو