ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش ده‌کرێت

11/24/2015 7:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زاره‌تى دارایى له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ ڕۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى مانگى ئابى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى  دابه‌ش ده‌کات.

ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :


ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌‌.

له‌ به‌رده‌وامیى پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌دا، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ 25 - 26 - 11 -2015 ،مووچه‌ى مانگى ئابى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، دابه‌ش ده‌کات.

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى
24-11-2015


زۆرترین خوێندراو