سلێمانى ... له‌ ماوه‌ى 11 مانگدا 167 شوێن سزا دراون

11/25/2015 11:23:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


قائیمقامییه‌تى سلێمانى له‌ رێگه‌ى لیژنه‌ى کۆگاکانه‌وه‌ چاودێرى وردى هه‌موو کۆگاکانى سنورى شارى سلێمانى ده‌کات و به‌پێى راپۆرتى لیژنه‌که‌ش له‌ماوه‌ى 11 مانگى ڕابردوو دا ته‌نها یه‌ک شوێن رووبه‌رووى دادگا کراوه‌ته‌وه‌.


له‌و باره‌یه‌وه‌ دیار که‌مال سه‌رۆکى لیژنه‌ى کۆگاکانى سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامییه‌تى سلێمانى ڕایگه‌یاند له‌ 1-1 بۆ 1-11-2015 لیژنه‌که‌یان سه‌ردانى 1364 کۆگاى سنورى شارى سلێمانى کردووه‌ ، له‌ کۆى ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا پسوڵه‌ى سه‌رپێچى بۆ 167 شوێن کراوه‌  له‌و رێژه‌یه‌ش 15 شوێن به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌کانه‌وه‌ داخراون.


سه‌رۆکى لیژنه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌ درێژه‌ى به‌دواداچوونه‌کانیشیاندا له‌ لایه‌ن لیژنه‌که‌یانه‌وه‌ ده‌ست گیراوه‌ به‌سه‌ر برى زیاتر له‌ 60 تۆن مه‌واد و که‌ره‌سته‌ى خراپ بوودا .


دیار که‌مال ئه‌وه‌شى خسته‌روو له‌ ماوه‌ى 11 مانگى رابردوودا ته‌نها 1 شوێن رووبه‌رووى دادگا کراوه‌ته‌وه‌، هۆکارى ئه‌وه‌شى گه‌رانده‌وه‌ بۆ پابه‌ندبوونى کۆگاکانى سنورى شارى سلێمانى به‌ مه‌رج و رێنماییه‌کانه‌وه‌.

  به‌ پێى رێنماییه‌کانى لیژنه‌ى کۆگاکان هه‌ر شوێنێک پابه‌ند نه‌بێت به‌ مه‌رج و رێنماییه‌کانه‌وه‌ رووبه‌رووى سزاى ماددى ده‌کرێته‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌ بوونه‌وه‌ى سه‌رپێچییه‌کانیشدا مامه‌ڵه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.


زۆرترین خوێندراو