ساڵیادى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود)

11/26/2015 4:29:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ ساڵێک تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر شه‌هید کردنى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ (عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ،به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ هاورێیان و هاوخه‌بات و دۆستان و که‌سوکارى شه‌هیدو که‌سایه‌تى سه‌ردانى گڵکۆى شه‌هیدیان کردوو تاجه‌ گوڵینه‌ى رێزو وه‌فایان دانا .

له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند ئایه‌تێک له‌قورئانى پیرۆز خوێندرایه‌وه‌ .

دواتر هه‌ڤاڵ فاتح ره‌ئوف ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وته‌یه‌کى پێشکه‌ش کردو تیشکى خسته‌ سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى نزیکه‌ى دوساڵه‌ روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تى شه‌ڕى داسه‌پاوى داعش که‌له‌پێناو به‌رگرى له‌خاکى کوردستان به‌سه‌دان پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان شه‌هیدبوون .

ئاماژه‌شى بۆئه‌وه‌ کرد که‌شه‌هیدى سه‌رکرده‌ کاکه‌ عه‌تا یه‌کێکه‌ له‌شه‌هیدانى به‌رگرى له‌خه‌ڵک و خاکى کوردستان و له‌پێناو پاراستنى هه‌رێمى کوردستان گیانى خۆى به‌خت کردوو چووه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ هه‌روه‌ک له‌کاتىکۆنگره‌دا و بوون به‌ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى به‌خۆى و حزب دابوو که‌هه‌میشه‌ به‌رگرى له‌خاکى کوردستان بکات و گیانى خۆى بکاته‌ قوربانى که‌دواجار به‌ڵێنه‌که‌ى جێیه‌جى کردوو چووه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ .

پاشان به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتارێکى پێشکه‌ش کردوو ئاماژه‌یدا به‌و دۆخه‌ نه‌خوازراو شه‌ڕه‌ داسه‌پاوه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ که‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان قاره‌مانانه‌ له‌برى هه‌موو جیهان شه‌ڕى تیرۆر ده‌کات و بووه‌ به‌سمبولى ئاشتى و دیموکراسى جیهان .

ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ شه‌هید عه‌تا وه‌ک هه‌رشه‌هیدێکى ترى ئه‌م کوردستانه‌یه‌و بۆئه‌وه‌ى جیانه‌کرێته‌وه‌ مه‌راسیمى ساڵیادى بۆنه‌کراوه‌ته‌ ته‌نها سه‌ردانى گڵکۆى شه‌هید کراوه‌ چونکه‌ له‌ئێستا نه‌تواندرا ساڵیاد بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدان بکه‌ینه‌وه‌ 

ده‌قى وتاره‌که‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود :

به‌خێرهاتنى هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م و زه‌حمه‌تتان کێشا ، ماوه‌ى زاتر له‌ساڵێکه‌ هه‌رێمى کوردستان روبه‌روى شه‌ڕێکى داسه‌پاو بۆته‌وه‌ که‌چه‌ندین رۆڵه‌ى قاره‌مان و تێکۆشه‌رى گه‌له‌که‌مان شه‌هید و بریندابوون ، بۆیه‌هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان توانى به‌رگریه‌کى قاره‌مانانه‌ بکات بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ى خۆى ساڵێک پێش ئێستا دوژمن که‌متر له‌چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له‌شارى که‌رکوکوه‌و نزیک بوو ،به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌کاتێکدا ئه‌و یاده‌ ئه‌که‌ینه‌وه‌ دوژمن ته‌فروتونا کراوه‌و راونراوه‌و زیاتر له‌ شه‌ست کیلۆمه‌تر له‌خۆر ئاواو خوارى که‌رکوکه‌وه‌یه‌ ،واتا له‌و ساڵه‌دا هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کۆمه‌ڵێک سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا وه‌و دوژمنى پێکشکاندووه‌ ،له‌جه‌له‌ولاو خانه‌قینه‌وه‌ تاده‌گاته‌ شه‌نگال ،ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌ورانه‌ى که‌به‌ده‌ست هاتووه‌ به‌خوێنى شه‌هیدانى گه‌له‌که‌مان و هێزى پێشمه‌رگه‌و یه‌ک هه‌ڵوێستى خه‌ڵکى کوردستان به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه‌ ،توانیان جارێکى تر کوردستان بپارێزن به‌خه‌بات و تێکۆشان و فیداکارى و خوێنى خۆیان .

له‌کاتێکدا دوژمن زیاتر له‌50% ى خاکى سوریا و 40% ى خاکى عێراقى به‌ده‌سته‌ به‌ڵام هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان زیاتر له‌ 40% ى خاکى کوردستانى له‌ژێر ده‌ستى دوژمن ده‌رهێناوه‌و کۆنترۆڵى کردۆته‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش به‌خوێنى شه‌هیدان و قوربانى و برینداربونى پێشمه‌رگه‌و رۆڵه‌ى گه‌له‌که‌مان هاتۆته‌دى ،ئه‌مڕۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌و گرنگى به‌ده‌ستهێناوه‌ که‌بوه‌ته‌ جێى سه‌رنجى جیهان ،هاوپه‌یمانى نێوان وڵاتانى زلهێز کێبڕکێ ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ى که‌زیاتر له‌کورد نزیک ببنه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ هه‌مووى سه‌رکه‌وتنى گکه‌وره‌ن که‌میلله‌ته‌که‌مان به‌ده‌ستى هێناوه‌ ،هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانیش بووه‌ به‌هێزێکى به‌رگریکار و هێزێکى قاڵبوى خه‌بات وتێکۆشان و سه‌نگه‌ر  ،هێزێکى شه‌ڕى مه‌یدانى ، که‌ئه‌مانه‌ هه‌مووى ده‌ستکه‌وتی نوێ و گرنگن بۆ میلله‌ته‌که‌مان به‌ده‌ستهاتووه‌ ،دوژمنان هه‌رچه‌نده‌ پشتیوانى و هاوکارى دورودرێژو زۆریان هه‌یه‌ ،به‌ڵام له‌به‌رده‌م ئیراده‌ى خه‌ڵکى کوردستان و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا خۆیان بۆ رانه‌گیرا .

 حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌میشه‌ بۆ ده‌ستکه‌وته‌کانى مبلله‌ته‌که‌مان خاوه‌نى سه‌روه‌رى گه‌وره‌و گرنگه‌ له‌مێژووى گه‌له‌که‌ماندا که‌ئه‌وه‌ چل ساڵه‌ به‌رده‌وام له‌خه‌بات و تێکۆشان وخوێن و فرمێسک بۆ سه‌رکه‌وتنه‌کانى میلله‌ته‌که‌مان ئه‌رێژێت، سه‌رکه‌وتنه‌کان رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و پێش ئه‌چێت وئه‌مڕۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان بووه‌ به‌ناوێک هه‌مو سنوره‌کانى به‌زاندووه‌و هه‌موو دونیاى گرتۆته‌وه‌ ، کورد بووه‌ به‌و هێزه‌ى که‌دژى تیرۆرو له‌پێناو ئاشتیدا ئه‌جه‌نگێت .

من دڵنیاى هه‌موو لایه‌ک و حه‌ڵکى کوردستان ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌به‌رده‌وامین له‌خه‌بات و تێکۆشان فیداکارى تاسه‌رکه‌وتنى یه‌کجاره‌کى بۆ میلله‌ته‌که‌مان به‌ده‌ستدێت و کورد به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى سه‌رکه‌وتنى گه‌وه‌رتر ئه‌روات ،واته‌ به‌رگریکردن ئه‌رکێکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و ئه‌خلاقیه‌ بۆ ئێمه‌ ،بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام بین له‌به‌رگریکردن گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان.

سڵاو ئه‌مه‌ک ده‌نێرین بۆ گیانى پاکى هه‌موو شه‌هیدانى بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌له‌که‌مان به‌تایبه‌تى شه‌هیدانى ده‌ستى زوڵم و داعش ،بۆیه‌ دڵنیاى که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌که‌ینه‌وه‌ نه‌ک خوێنى رۆڵه‌کانیان به‌فیڕۆ نه‌رۆیشتووه‌ به‌ڵکو بووه‌ به‌گڕێک و دوژمنى پێ سوتاوه‌و کوردستانیش به‌ره‌و ئازادى و سه‌ربه‌خۆى هه‌نگاو ده‌نێت .

دوێنێ له‌جه‌له‌ولاو ئه‌مڕۆ له‌که‌رکوک و له‌شه‌نگار دوژمن تێکده‌شکێت و راوده‌ندرێت و خۆى ناگرێ له‌به‌رده‌م هێزى پێشمه‌رگه‌و ئیراده‌ى خه‌ڵکى کوردستان ،بۆیه‌ به‌رده‌وامبونى یه‌کریزى خه‌ڵکى کوردستان گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌ بۆ ئه‌مڕۆ ،بۆیه‌ هیوادارم هه‌مو هێزو لایه‌نه‌سیاسیه‌کان له‌ئاستى ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌دابن که‌میلله‌تێک به‌که‌مترین ئیمکانیه‌ت و چه‌که‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌و دوژمنه‌ ئه‌جه‌نگێت رۆژانه‌ شه‌هیدو بریندار ئه‌دات و خوێنى له‌به‌ر ئه‌ڕوات .

هیوادارم سه‌رکردایه‌تى هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان به‌هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیاریه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان له‌به‌ر چاو بگرن و له‌پێناوى کارى حزبى و چه‌ند ئیمتیازێکدا خه‌ڵکى کوردستان بێزار نه‌که‌ن و روبه‌روى کێشه‌ى ده‌رونیان نه‌که‌نه‌وه‌ ، چه‌نکه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و کێشه‌یه‌ى ئێستا هاتۆته‌ ئاراوه‌ هیچ شتێک نییه‌ ،ئه‌مڕۆ گرنگترین خاڵ یه‌کریزى خه‌ڵکى کوردستان و به‌رگریکردن له‌گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان و هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن ، چونکه‌ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و جیهانى پیشتوانیه‌کى سیاسى و دیبلۆماسى و سه‌ربازى به‌رده‌وامه‌ ،ئه‌و پشتیوانیه‌ش به‌بێ یه‌کریزى حزب و لایه‌نه‌کان ه‌و خه‌ڵکى کوردستان واجبى هه‌مولایه‌که‌.

هیوادارین چۆن هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌سه‌نگه‌ره‌کاندا به‌ده‌نگ و ره‌نگى جیاواز به‌کهه‌ڵوێستى روبه‌روى دوژمنان ده‌بنه‌وه‌ ، هیوادارین سه‌رکردایه‌تى کوردو لایه‌نه‌سیاسیه‌کانیش هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ بکه‌ن و چاو له‌هێزى پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکى کوردستان بکه‌ن و یه‌کریزى و یه‌کهه‌ڵویستى بپارێزن.

سوپاسى هه‌مولایه‌ک ئه‌که‌م بۆئه‌و زه‌حمه‌ته‌ى که‌ئه‌مڕۆ گرتوتانه‌ته‌ به‌رو هاتونه‌ته‌ ئێره‌ له‌راستید ئێمه‌ نه‌مانه‌ویست ساڵیاد بۆ شه‌هید (عىتا ) بکه‌ینه‌وه‌ چونکه‌ ئێمه‌ نه‌مانتوانى یادکردنه‌وه‌ى ساڵرۆژى هه‌موو شه‌هیده‌کانى ده‌ستى داعش بکه‌ینه‌وه‌ ،بۆیه‌ نه‌مانه‌ویست شه‌هید (عه‌تا ) جیابکه‌ینه‌وه‌ له‌و هه‌موو شه‌هیده‌ که‌له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵ ونیوه‌دا گیانى خۆیان به‌خت کردووه‌ له‌پێناوى گه‌ل و نیشتماندا ،بۆیه‌ ئێمه‌ نه‌مانه‌ویست وه‌نه‌ش ده‌کرا وه‌پێشمان نه‌کرا به‌ته‌نها ادى ساڵانه‌ى بۆ بکه‌ینه‌وه‌ ته‌نها سه‌ردانکردنى سه‌ر گۆڕه‌که‌ى نه‌بێت ،بۆیه‌ شه‌هید عه‌تاو هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ى تر وه‌ک یه‌ک وابوو بۆ من ،بۆیه‌ به‌لاى منه‌وه‌ ئه‌سته‌م بوو جیاى بکه‌مه‌وه‌ ته‌نها ساڵیاد بۆ شه‌هید عه‌تا بکرێت  و هه‌ندى له‌که‌سوکارى شه‌هیده‌کانى تر بۆیان نه‌کرێت ،یان نه‌مانتوانى هه‌موو شه‌هیده‌کان کۆبکه‌ینه‌وه‌ ،هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌بوو ساڵیادى بۆنه‌کراو ته‌نها ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ بوو له‌سه‌ر گڵکۆکه‌ى ، جارێکى تر سپاسى هه‌موولایه‌ک ئه‌که‌م که‌زه‌حمه‌تى کێشاوه‌و هاتووه‌ ،زۆر به‌خێر بێن سوپاسى ئه‌رک و ماندوبونتان ئه‌که‌م زۆر مه‌منونم .


 



زۆرترین خوێندراو