کۆنکرێتى پرۆژه‌ى کارگه‌ى ئاردى تاسلوجه‌ ڕاده‌گیرێت

11/26/2015 6:27:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ پێناوى پاراستنى سه‌لامه‌تی گیانى هاوڵاتیان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى خه‌باته‌ى  مه‌رکه‌زى ئاماده‌کردنى کۆنکرێت بۆ پرۆژه‌ى دروستکردنى کارگه‌ى ئاردى تاسلوجه‌ له‌ سلێمانى ڕاده‌گیرێت .

هه‌ردى حمه‌ره‌شید سه‌رۆکى لیژنه‌ى بیناسازى ڕایگه‌یاند: دروستکردنى بیناى کاره‌گه‌ى ئاردى تاسلوجه‌ که‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کى ناوخۆییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت، هه‌ستاوه‌ به‌دانانى خه‌باته‌یه‌کى مه‌رکه‌زى له‌ناو پرۆژه‌که‌دا بۆ ئاماده‌کردنى کۆنکرێتى پرۆژه‌که‌ به‌ده‌ر له‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌کانى پارێزگاى سلێمانی، که‌ پێویسته‌ مه‌وادى سروشتى به‌کارنه‌هێنرێت بۆ کۆنکرێت وه‌ک چه‌وو و بحص.

هه‌روه‌ها سه‌رۆکى لیژنه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌ ئه‌وه‌ کرد که‌: دواى چه‌ند جارێک ئاگادارکردنه‌وه‌ و غرامه‌که‌ کردنى کۆمپانیایه‌که‌، پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌جێبه‌جێ کردنى ڕێنماییه‌کان، دواجار له‌لایه‌ن قائیمقامی سلێمانىیه‌وه‌ بڕیارى ڕاگرتنی کاره‌کانی داوه‌.

ده‌رباره‌ى کاتی ڕێگه‌ پێدانیان بۆ دووباره‌ کارکردن، سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ وتیشی: سه‌ره‌تا پێویسته‌  به‌ڵیننامه‌ پڕ ده‌کاته‌وه‌ که‌ پابه‌ندى سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌کانى کارکردن بێت به‌ به‌کارهێنانى مه‌وادى بیناسازى شکێنراو (مکسر) له‌ ئاماده‌کردنى کۆنکرێتى پرۆژه‌که‌دا، پاشان رێگه‌ به‌ دووباره‌ کارکردنه‌وه‌ى ده‌ده‌ین.


زۆرترین خوێندراو