شاندێکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌سوید سه‌ردانى سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ سه‌لامه‌تیى هاتووچۆى گۆتنبێرگ ده‌کات

11/26/2015 7:28:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ درێژه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ وڵاتى سوید، شاندى لیژنه‌ى ناوخۆ ‌و ئاسایش ‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌کان له‌ په‌رله‌مانى کوردستان، سه‌ردانى سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ سه‌لامه‌تیى هاتووچۆیان له‌ گۆتنبێرگ کرد، که‌ 34 دامه‌زراوه‌ ‌و زانکۆى جیهانى تیایدا کار ده‌که‌ن.

له‌ سه‌نته‌ره‌که‌دا له‌لایه‌ن دانیال میشال لێپرسراوى په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ۆرک شۆپێک سه‌باره‌ت به‌ چالاکى ‌و پلانه‌کانیان پێشکه‌ش کرا، به‌وه‌ى که‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى هه‌مه‌لایه‌ن ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ نه‌هێشتنى رووداوى گیانله‌ده‌ستدان ‌و برینداربوون، که‌ ساڵانه‌ به‌هۆى رووداوه‌کانى هاتووچۆوه‌ ملێۆنه‌ها که‌س له‌ جیهاندا گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن ‌و بریندارده‌بن.
 
پاشان پڕۆفیسۆر رۆبه‌رت داگ سه‌رۆکى به‌شى هاتووچۆ، چه‌ندین زانیاریى سه‌باره‌ت به‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ چۆنیه‌تیى پێشخستنى سیسته‌مى سه‌لامه‌تیى هاتووچۆ پێشکه‌ش کرد.

هه‌ر هه‌مان رۆژ شانده‌که‌ى په‌رله‌مان، سه‌ردانى په‌یمانگه‌ى نیشتیمانیى سوید-ى کرد ‌و له‌وێ کۆنفڕانسێک سه‌باره‌ت به‌ گه‌یاندن ‌و سیسته‌مێکى هاتووچۆى سه‌لامه‌ت پێشکه‌ش کرا. 
 


زۆرترین خوێندراو