دووه‌مین دیدارى ئه‌حمه‌د موختار جاف له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو

2/4/2016 3:46:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رله‌به‌یانى رۆژى پێنج شه‌مه‌ ڕێکه‌وتى 4 شوباتى 2016 به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ئاماده‌بونى سۆران حه‌سه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و وه‌زیرى ڕۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و خاتوو حه‌میده‌ خوشکى شاعیرو نوسه‌رى گه‌له‌که‌مان احمد مختار به‌گى جاف و ژماره‌یه‌ک له‌ یه‌که‌ ئیدارییه‌کان و نوێنه‌رانى حزب ولایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و ڕوناکبیران و نوسه‌رانى ده‌ڤه‌ره‌که‌ له‌ هۆڵى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌ دووه‌مین دیدارى احمد مختار جاف بۆ شیعرو لێکۆڵینه‌وه‌و ووتار سازکرا .

سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌که‌ به‌چه‌ند ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد و دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆشنبیرى و هونه‌ر له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ووتارى به‌خێرهاتن پێشکه‌شکراو پاشان له‌لایه‌ن خالد دۆسکى وه‌زیرى ڕۆشنبیرى ووتارێک پێشکه‌ش کراو ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى کاریگه‌رى احمد مختار به‌گى جاف و بنه‌ماڵه‌که‌ى کرد له‌ کاتى خۆیدا و بزوتنه‌وه‌ى ڕۆشنبیرى له‌ده‌ڤه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌موراماندا به‌رز نرخاند .

پاشان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌که‌ له‌ به‌رزان حامد و هه‌تاو محمد شیعر پێشکه‌ش کراو دواتر له‌لایه‌ن اکرم میهرداد لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر شیعره‌کانى احمد مختار له‌رووى عه‌شقه‌وه‌ پێشکه‌ش کرد.

له‌لایه‌ن وه‌زیرى ڕۆشنبیرییه‌وه‌ خه‌ڵاتێکى تایبه‌ت وه‌ک ڕێزلێنانێک پێشکه‌ش به‌ خاتوو حه‌میده‌ خوشکى ئه‌حمه‌د مختار جاف کرا.

دواتر هه‌ریه‌که‌ له‌ مامۆستا لهۆن و مامۆستا ئاوات و  مامۆستا همایۆن لێکۆڵینه‌وه‌کانى خۆیان پێشکه‌ش کرد .


زۆرترین خوێندراو