به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى (حسدک )پێشوازى له‌ سه‌ندیکاى پارێزه‌ران ده‌کات

2/4/2016 5:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


کاتژمێر 10 ى سه‌رله‌به‌یانى  رۆژى 3 ى  شوباتى 2016، سۆران حه‌سه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزوبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ند پێشوازى کرد له‌ لقى هه‌ڵه‌بجه‌ى سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى کوردستان.

له‌ دانیشتنێکدا به‌خێرهاتنى وه‌فدى میوان کراو کارو چالاکییه‌کانى سه‌ندیکاى پارێزه‌ران له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رزنرخێنرا.

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ندیکاى هه‌ڵه‌بجه‌ى پارێزه‌ران سوپاسى پێشوازییه‌که‌یان کردن و پرۆژه‌یه‌کى پارێزه‌رى ناوچه‌که‌ (دلاوه‌ر حیدر)یان ڕاگه‌یاند که‌ له‌ دوو توێ ى کتێبێکدا 14 ماده‌ى گرنگ له‌ یاسا کارپێکراوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ژیانى تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگاوه‌ ‌ و هاوکات به‌شێکى ترى کتێبه‌که‌ وه‌ک ڕۆژژمێرێک به‌کار دێت.

وه‌فدى میوان یه‌کێک له‌و کتێبانه‌ى به‌دیارى به‌خشیه‌ مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حسدک و داوایان کرد هه‌ر یه‌کێک له‌ ئه‌ندامان و سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کانى حزبى سۆسیالست ئاره‌زوومه‌ند بوون به‌م کتێبه‌ ده‌توانن وه‌ریبگرن به‌رامبه‌ر به‌ نرخێکى گونجاو که‌ پرۆژه‌یه‌کى سودبه‌خشه‌ به‌ ژیانى رۆژانه‌ى خه‌ڵکى و ئاگاداربونیان له‌ یاساکان.

هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان وێڕاى ده‌ستخۆشى ده‌رکردنى کتێبه‌که‌ ، پشتیوانیان له‌ پرۆژه‌که‌ کرد وهیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ خواستن.


زۆرترین خوێندراو