به‌هۆى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌هۆتێلێکى شارى هه‌ولێر زیاتر له‌ 20 که‌س بوونه‌ قوربانى

2/5/2016 7:27:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ یه‌کێک له‌هۆتێله‌کانى شارى هه‌ولێر زیاتر له‌ بیست که‌س بونه‌قوربانى .
 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5 ى شوباتى 2016 ، له‌ هۆتێل (کاپیتۆڵ) ى شارى هه‌ولێر ئاگر که‌وته‌وه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 17 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداو چه‌ند که‌سێکی تریش برینداربوون .

نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌وڵیر له‌ لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن  له‌شوێنى روداوه‌که‌ رایگه‌یاند ‌: به‌هۆى ئه‌و ئاگره‌که‌وه‌ 17 که‌س له‌ هوتێله‌که‌  گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ که‌ به‌پێی زانیارییه‌کانیش 14 له‌و که‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نین.

وتیشی: وه‌ک ئه‌وزانیاریانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان ته‌نها سێ له‌وکه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ هاوڵاتى هه‌رێمى کوردستانن و قوربانیه‌کانى تر بیانین .
 
 هێزه‌کانى فریاکه‌وتنى شارى هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تیمه‌کانیان سه‌رقاڵى کۆنترۆڵکردنى ئاگره‌که‌ن ،به‌ڵام هۆکارى ئاگر که‌وتنه‌وه‌که‌ نه‌زاندراوه‌ و تیمه‌کانی به‌ڵگه‌ی تاوان لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌ رووداوه‌که‌ ده‌ستپێکردووه‌.


زۆرترین خوێندراو