به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى (حسدک) ده‌کات

2/5/2016 7:29:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى  5 ى شوباتى 2016 ،به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى کردو له‌لایه‌ن سۆران حه‌سه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کرا.

له‌سه‌ردانه‌که‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌ بارودۆخى ئه‌مڕۆى کوردستان و ناوچه‌که‌و جیهان کرد و ناسکى ڕه‌وشه‌که‌ى بۆ هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ شیکرده‌وه‌.

ته‌وه‌رێکى ترى قسه‌کانیدا تیشکى خسته‌ سه‌ر پرسى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌کوردستان و ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ ئه‌وه‌ مافێکى بنچینه‌یى و یاسایى خه‌ڵکى کوردستانه‌ و پێویسته‌ هه‌موولایه‌ک هه‌وڵى جدى بۆ بدات چونکه‌ بارودۆخه‌که‌ له‌ ئێستادا زۆر له‌باره‌ بۆ گه‌له‌که‌مان و له‌هه‌موو ڕوه‌یه‌که‌وه‌.

به‌ڕێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسی  له‌ هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى ئیدارى و ئابورى کرد له‌ کوردستاندا که‌ حکومه‌ت به‌جدى کارى بۆ ده‌کات و ڕایانگه‌یاند که‌ هیوا زۆره‌ ئه‌م ڕه‌وشه‌ نه‌خوازراوه‌ تێبپه‌ڕێنین.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى به‌ ڕاى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان کرد سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کان و ڕایگه‌یاند هه‌رشتێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵک بێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵى ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ێ‌ بۆ بنیات نانى کۆمه‌ڵگایه‌کى ئاسوده‌و خۆشگوزه‌ران.

له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌سه‌ردانه‌که‌وهیواى خواست به‌ڕێز سکرتێرى حزب هه‌روه‌ک هه‌میشه‌ ڕۆڵى سه‌ره‌کى خۆى بگێڕێت له‌ پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى و چاکسازییه‌کان به‌ ئاراسته‌ى خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستان.


زۆرترین خوێندراو