به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود مه‌ڵبه‌ندى سۆرانى (حسدک) ى به‌سه‌رکرده‌وه‌

2/8/2016 8:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


  رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ 7 ى شوباتى 2016 ،به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى سۆرانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى کردو له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مام ئه‌نوه‌ر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کرا.

له‌سه‌ردانه‌که‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌ بارودۆخى ئه‌مڕۆى کوردستان و ناوچه‌که‌و جیهان کرد وتیکى خسته‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تیش دوا که‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ،به‌پێویستیشى زانى حکومه‌ت هه‌نگاوى جدى بنێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێه‌کان و ده‌ربازبوون له‌م دۆخه‌ى ئێستا هه‌روه‌ها گۆرانکاریه‌کان و هه‌ستیارى ره‌وشى هه‌نوکه‌یى ناوچه‌که‌ى بۆ هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى سۆران شیکرده‌وه‌.

ته‌وه‌رێکى ترى قسه‌کانیدا تیشکى خسته‌ سه‌ر پرسى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌کوردستان و ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ ئه‌وه‌ مافێکى بنچینه‌یى و یاسایى خه‌ڵکى کوردستانه‌ و پێویسته‌ هه‌موولایه‌ک هه‌وڵى جدى بۆ بدات چونکه‌ بارودۆخه‌که‌ له‌ ئێستادا زۆر له‌باره‌ بۆ گه‌له‌که‌مان و له‌هه‌موو ڕوه‌یه‌که‌وه‌ ،بۆیه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش پێویستى به‌زه‌مینه‌ سازکردن هه‌یه‌ ،هه‌روه‌ها مافى هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ که‌خۆى مافى چاره‌نوسى خۆى دیاری بکات .

به‌ڕێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى  له‌ هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى ئیدارى و ئابورى کرد له‌ کوردستاندا که‌ حکومه‌ت به‌جدى کارى بۆ ده‌کات و ڕایانگه‌یاند که‌ هیوا زۆره‌ ئه‌م ڕه‌وشه‌ نه‌خوازراوه‌ تێبپه‌ڕێنین ، دواشى کرد هه‌موولایه‌ک هه‌وڵبده‌ن بۆ کۆتایى هێنان به‌و دۆخه‌ى ئێستاو گه‌یشتن به‌ ئارامى و ئاسایش و زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یران و کێشه‌کاندا.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ راو بۆچونى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌مه‌ڕ پرسه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کان به‌رێزیان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ هه‌رشتێک و هه‌نگاوێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵک و گه‌لى کورد بێت ئه‌وا حزبى سۆسیالیست  زۆر به‌گه‌رمى پشتیوانى لێده‌کات و هه‌موو هه‌وڵه‌کانى ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ بنیاتنانى کۆمه‌ڵگایه‌کى ئاسوده‌و خۆشگوزه‌ران ودیموکراس .

له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سۆرانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌سه‌ردانه‌که‌وهیواى خواست به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  هه‌روه‌ک چۆن هه‌میشه‌ ڕۆڵى سه‌ره‌کى بینیوه‌ ئاواشهه‌وڵکانى چڕبکاته‌وه‌ له‌پێناو پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى و چاکسازییه‌کان به‌ ئاراسته‌ى خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستان.


زۆرترین خوێندراو