به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى خانه‌واده‌ى شه‌هید شه‌وکه‌ت ره‌مه‌زان دۆسکى ده‌کات

2/8/2016 9:46:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ناوچه‌ى سۆران به‌یاوه‌رى به‌رپرس و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى سۆرانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى ماڵى شه‌هیدى فه‌رمانده‌ شه‌وکه‌ت ره‌مه‌زان دۆسکى کردوو پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆى و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى بۆ ده‌ربڕین .
 
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ پاراستنى خاکى کوردستان و ئارامى و ئاسایشى کوردستان پێوستى به‌ خۆنبه‌خشینى و گیانفیدایى قاره‌مانه‌کان هه‌یه‌ ،بۆیه‌ به‌بێ گیانفیدایى ئارامى و ئاسایشى کوردستان پارێزراو نابێت له‌وپێناوه‌شدا چه‌نیدن فه‌رانده‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان گیانیان به‌خت کردووه‌ و ببون به‌ پارێزه‌رى کوردستان.

هه‌روه‌ها باسى له‌قاره‌مانیه‌تى و له‌خۆبوردویى سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان کرد که‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاى روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش بوون به‌قه‌ڵغانى پۆڵاین بۆ پارێزگارى و به‌رگرى کردن له‌ خاک و خه‌ڵکى کوردستان و ئاماده‌ى گیانبازى بوون له‌پێناو میلله‌ته‌که‌یان و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى و پارێزگارى له‌ خاکى کوردستان له‌و پێناوه‌شدا هه‌زاران شه‌هید گیانى خۆیان به‌خشى و چوونه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها هاوخه‌مى خۆى و حزبى سۆسیالستى پێشکه‌ش به‌خانه‌واده‌ى شه‌هید شه‌وکه‌ت کردوو  و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ خوێنى شه‌هید شه‌وکه‌ت و شه‌هیدانى کوردستان به‌فیڕۆ ناروات و ده‌بنه‌  سومبولى ئاسایش و به‌رگرى و دیموکراسى  و هیواشى خواست ئه‌مه‌ دوا کۆستى بنه‌ماڵه‌ که‌یان بێت  .

شه‌هید شه‌وکه‌ت ره‌مه‌زان دۆسکى له‌روبه‌رونه‌وى چه‌کدارانى داعش له‌پێناو پاراستنى خه‌ڵک و خاکى کوردستان گیانى به‌خشى و چووه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو