حزبى سۆسیالیست : پێویسته‌ به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌ بکرێت

2/9/2016 6:51:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌سه‌ر دۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ژیان و گوزه‌رانى فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

ڕاگه‌یه‌ندراوى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى کوردستان و ژیان و گوزه‌رانى فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان:

جه‌ماوه‌رى خوڕاگرى کوردستان ....

کوردستان و ناوچه‌که‌به‌وبارودۆخێکى سه‌خت و دژواردا گوزه‌رده‌کات و چه‌ندین قه‌یرانى جۆراو جۆر به‌رۆکى گه‌له‌که‌مانى گرتووه‌ سه‌ره‌ڕاى شه‌ڕى داسه‌پاوى داعش که‌ هه‌مووى بارگرانیه‌کى دروست کردووه‌ که‌ بژێوى وگوزه‌رانى قورس کردووه‌ ، وێڕاى سوپاس گوزراى له‌ هه‌ڵوێستى نیشتمان په‌روه‌رى گه‌له‌که‌مان و خۆراگریان له‌ ماوه‌ى رابردوودا ، (حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان ) جه‌ خت له‌ هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى خۆى ده‌کاته‌وه‌ له‌ پشتیوانى هاوڵاتیان وموچه‌خۆرانى کوردستان  که‌مافێکى ره‌واى خۆیانه‌ ژیانێکى شایسته‌ و به‌ڕێزیان بۆده‌سته‌به‌ر بکرێت  له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى نیگه‌رانیه‌ ، رۆژانه‌ ده‌بینین کێشه‌وقه‌یرانه‌کان قوڵترده‌بنه‌وه‌ و گوزه‌رانى هاوڵاتیان قورسترده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ حکومه‌ت هه‌نگاوى کردارى و هاوسه‌نگ بنێت بۆ دابین کردنى موچه‌و ریکخستنه‌وه‌ى بازار ،وه‌ زیادکردنى داهاتى کوردستان له‌ سه‌ر شانى فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان نه‌بێت ،به‌ ڵکو رێکخستنه‌وه‌ى که‌رت و بواره‌کانى تربێت به‌ جۆرێک  ئابورى کوردستان هاوسه‌نگ و جێگیر بکات و پاڵپشتى یاسایى بۆ به‌ده‌ست بهێنێت ، وه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان پێویسته‌ به‌ گفتوگۆ ودانیشتن کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ربکه‌ن و کۆتایى به‌م دۆخه‌ چه‌ق به‌ستووه‌ بێنن که‌کاریگه‌رى له‌سه‌ر قوت و بژێوى هاوڵاتیان هه‌یه‌ وه‌لایه‌نه‌کان  موچه‌و داواکارى فه‌رمانبه‌ران نه‌که‌نه‌ موزایه‌دات وتێکه‌ڵ به‌ دۆخى سیاسى  بکه‌ن ، چونکه‌ هاوڵاتیانى کوردستان ماندووبون له‌ ململانێى ناڕه‌واى لایه‌نه‌کان ، بۆیه‌ ده‌بێت لایه‌نه‌کانى نێوحکومه‌ت و په‌رله‌مان چاره‌سه‌رى کردارى و خێرا بدۆزنه‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌، وه‌ له‌هه‌مان کاتدا راگه‌یاندنه‌کان پێویسته‌ به‌ وریاى و به‌رپرسیارانه‌  مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ل دوخه‌ که‌ بکه‌ن ،له‌ پێناو پاراستنى ئه‌زمونى گه‌له‌که‌مان و به‌ فیرۆنه‌دانى ره‌نج و قوربانیدانى پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان که‌ تائیستاش له‌ سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رگریدان دژ به‌ تیرۆرستانى داعش.


حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان 
9-2-2016


زۆرترین خوێندراو