فواد حوسێن : ده‌سته‌یه‌کى تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کانى بارزانى داده‌مه‌زرێت

2/11/2016 8:41:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


  سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستانله‌لێدوانێکیدا سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌کانى به‌رێز مه‌سعود بارزانى بۆ چاکسازی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ کار له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌سته‌یه‌کى تایبه‌ت ده‌کرێت که‌ له‌ که‌سانى پسپۆڕ و شاره‌زا پێکده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى بڕیاره‌کان جێبه‌جێ بکرێن.

د. فواد حوسێن له‌لێدوانێکدا ووتى :له‌دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 10ـى 2ـى 2016 به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى پڕۆسه‌ى چاکسازى ڕیشه‌یى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر ڕێکخستنه‌وه‌ى کاروبارى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و چاره‌سه‌رکردنى که‌موکوڕییه‌کان له‌ناو دامه‌زراوه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێم و شوێنه‌کانى تر کۆمه‌ڵه‌ بڕیارێکى تایبه‌تى ده‌رکرد، له‌پێناو جێبه‌جێکردنى ئه‌و بڕیارانه‌ى بارزانى ئێستا کار له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌سته‌یه‌کى تایبه‌ت ده‌کرێت که‌ له‌ که‌سانى پسپۆڕ و شاره‌زا پێکده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى بڕیاره‌کان جێبه‌جێ بکرێن و به‌دواداچوونیشان بۆ بکرێت.

 


زۆرترین خوێندراو