بارزانى به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێکه‌وت

2/11/2016 8:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ 11 ى شوباتى  2016 به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌ مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له‌ کۆنفرانسى ئاساییشى میونیخ 2016 له‌ڕێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر به‌ره‌و وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌ڕێکه‌وت.

له‌ چوارچێوه‌ى کۆنفڕانسه‌که‌دا بارزانى به‌شدارى پانێڵێکى تایبه‌ت ده‌بێت له‌باره‌ى بارودۆخى سیاسى و ئه‌منى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر و سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و هه‌روه‌ها بارودۆخى ئابووریى هه‌رێمى کوردستان. 

وا بڕیاره‌ له‌ په‌راوێزى کۆنفرانسه‌که‌شدا بارزانى دیدار و چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانى وڵاتان و که‌سایه‌تییه‌ ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا هه‌بێت.


زۆرترین خوێندراو