به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازیکرد له‌ کۆنسوڵى گشتى به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر

2/12/2016 7:51:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


پێش نیوه‌ڕۆى رۆژى  11ى شوباتى 2016  ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌شارى سلێمانى به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازى کرد له‌ ئنکوس میکى کونسوڵى گشتى به‌ریتاینا له‌هه‌ولێر .

له‌دیدارێکدا باس له‌خۆراگرى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کرا دژى چه‌کدارانى داعش وروبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆرستان له‌برى هه‌موو جیهان ، هه‌روه‌ها تیشکخرایه‌ سه‌ر پاڵپشتى و هاوکارى هێزى هاوپه‌یمانان و بۆردومانکردنى مۆڵگه‌ى چه‌کدارانى داعش ، له‌وروه‌شه‌وه‌ ته‌ئکید له‌سه‌ر رۆڵى به‌ریتانیا کرا له‌پاڵپشتى و هاوکارى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕى داعش دا ،

هه‌رله‌دیداره‌کادا باس له‌هاوکاریه‌ مرۆییه‌کانى وڵاتى به‌ریتانیا کرا بۆ ئاواره‌کانى هه‌رێمى کوردستان که‌ به‌هه‌زاران خێزان له‌شاره‌کانى هه‌رێم له‌نێو که‌مپدا نیشته‌جێ کراون تا ئاسایى بونه‌وه‌ى بارودۆخى ناوچه‌کانیان وه‌ هاوکارى زیاترى ئاواره‌کان به‌پێویست زاندرا .

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌دا ئاماژه‌درا به‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ که‌ناتواندرێ وه‌ک پێویست موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدرێت که‌ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر باروگوزه‌رانى هاوڵاتیان و بازار به‌گشتى دروست کردووه‌ ، هه‌وه‌رها کێشه‌ى نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌کان و هه‌وڵدان بۆ کۆتایى هێنان به‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ به‌پێویست زاندرا له‌رێگاى گفتوگۆو دانوسان و لێک تێگه‌یشتن و له‌به‌رچاو گرتنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاوڵاتیان .

له‌وروه‌شه‌وه‌ کونسوڵى گشتى به‌ریتاینا له‌هه‌ولێر داواى له‌به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود کرد وه‌ک چۆن له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌و له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش له‌هوڵ وتێکۆشانى به‌رده‌وامدایه‌ له‌پێناو پاراستنى هاوڵاتیان و خاکى کوردستان ،به‌هه‌مانشێوه‌ هه‌وڵه‌کانى چڕ بکاته‌وه‌ بۆ کۆتایى هێنان به‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ى رووى له‌هه‌رێمى کوردستان کردووه‌و بۆ گه‌یشتن و نزیک بونه‌وه‌ى لایه‌نه‌سیاسیه‌کان و کۆتایى هێنان به‌کێشه‌ ساسیه‌کان له‌پێناو زیاتر ئاسوده‌بوونى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکى کوردستان .

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌دا باس له‌کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا کرا که‌تا هه‌نوکه‌ به‌غدا هاوکارى هه‌رێمى کوردستان ناکات له‌زۆر بواردا به‌تایبه‌تى له‌ئێستادا که‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى باوه‌ڕپێکراوه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن حکومه‌تى به‌غداوه‌ پێداویستى بۆدابین ناکرێت و وه‌ک پێویست هاوکارى هێزى پێشمه‌رگه‌ ناکرێ‌ .


زۆرترین خوێندراو