شاندێکى حزبى سۆسیالیست به‌شدارى ئاهه‌نگى له‌دایکبونى (شاژنى به‌ریتانیا)و (مه‌لیکى هۆڵه‌ندا) ده‌کات

5/2/2016 11:41:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز




رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ یه‌کى ئایارى 2016 ، شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌پێکهاتبوون له‌ هه‌ڤاڵان عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود کارگێرى مه‌کته‌بى سیاسى و رزگار غه‌فور ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى ،له‌دوو کاتى جیاوازدابه‌شداریانکرد له‌ ئاهه‌نگى رۆژى له‌دایک بونى شاژنه‌ (ئلیزابیزى دووه‌مى به‌ریتانیا) و رۆژى له‌دایک بونى مه‌لیکى (ولیام ئه‌لیکسنده‌رى هۆڵه‌ندا .


ئاهه‌نگه‌که‌ به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى باڵاى جکومى و حزبى له‌ هه‌ردو کونسوڵخانه‌ى وڵاتانى به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا له‌شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو .

که‌تیایدا یادى له‌دایک بونى هه‌ردوو شاژنى به‌ریتانیا و مه‌لیکى هۆڵه‌ندا کرایه‌وه‌ ئاماژه‌شدرا به‌په‌یوه‌ندیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتدا به‌تایبه‌تى هاوکارى و پاڵپشتى ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعش که‌روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ .

هه‌رله‌ویاده‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وکردنى په‌یوه‌ندیه‌کان کرایه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا،به‌هیواى پێشکه‌ش کردنى هاوکارى زیاتر بۆ هه‌رێمى کوردستان ،به‌ئومێدى ده‌رچوون له‌و قه‌یرانانه‌ى روبه‌روى بۆته‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو