حزبى سۆسیالیست : پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراقدا شکستى هێناوه‌ و شتێک نه‌ماوه‌ به‌ ناوى عێراقیکى فیدڕاڵ

5/2/2016 7:28:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز




حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان راگه‌یندراوێک له‌سه‌ر دۆخى هه‌نوکه‌یى عێراق و کوردستان بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ کورد ده‌بێت کار له‌ سه‌ر ڕێچکه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و دبلۆماسى خۆى بکات ، چونکه‌ پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراقدا شکستى هێناوه‌ و شتێک نه‌ماوه‌ به‌ ناوى عێراقیکى فیدڕاڵ .

ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :


ڕاگه‌یه‌ندراوى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان سه‌ باره‌ت به‌ بارودۆخى عێراق و کوردستان :

جه‌ماوه‌رى خوراگروتیکۆشه‌ر...

پیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان ...

ڕوداو پێشهاته‌کان له‌ ناوچه‌که‌دا به‌ خێراى ده‌ڕۆن ،سه‌ره‌ڕاى ململانى وڵاتانى دنیاو ناوچه‌ى له‌ گۆڕه‌پانى سیاسیى عێراق و کوردستان ،ناکۆکى وململانى ناوخۆیى و مه‌زهه‌بى ڕۆژبه‌رۆژ رووله‌ زیادبونه‌وه‌ ،بۆیه‌ ده‌بَیت کورد وریایانه‌ مامه‌ڵه‌ بکات و نه‌بێته‌ ته‌ره‌ف گیرو، کار له‌ سه‌ر ڕێچکه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و دبلۆماسى خۆى بکات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى مافه‌کانى ، چونکه‌ پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراقدا شکستى هێناوه‌ و شتێک نه‌ماوه‌ به‌ ناوى عێراقیکى فیدڕاڵ که‌ پێکهێنرا له‌ دواى ساڵى (2003)وه‌ له‌ سه‌ربنه‌ماى ته‌ وافق وشه‌راکه‌ت له‌ نێو پێکهاته‌کانیدا ، هه‌ڵکوتانه‌ سه‌رپه‌رله‌مانى عێراق و سوکایه‌تى کردن به‌ نوینه‌رانى گه‌لى عیراق به‌ سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانیه‌وه‌ زه‌نگێکى مه‌ترسیداربوو بوه‌ هۆى خولقاندنى جۆرێک له‌ تاکڕه‌وه‌ى و خۆسه‌پاندن ، که‌ ئه‌مه‌ش هانده‌رى زیاتر ده‌بیت بۆ سه‌رجه‌م ولاتانى جیهان که‌ بیر له‌ بژارده‌یه‌کى تربکه‌نه‌وه‌ بۆ پێکهاته‌کانى عێراق ، تا خۆیان مافى چاره‌نوسى خۆیان دیارى بکه‌ن ، وه‌ پیویسته‌ سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد گوتارى خویان یه‌ کبخه‌ن و یه‌کڕیزى ماڵى کوردى بپارێزن و به‌ ئیراده‌یه‌کى یه‌ کگرتووه‌ و بریاریکى چاره‌نوس سازبده‌ن له‌ م بارودۆخه‌ دا، له‌ ده‌ستدانى کات به‌ زیان ده‌شکیته‌وه‌ بۆگه‌له‌که‌مان ،چونکه‌ دۆخى عیراق تێکچوه‌و هاوسه‌نگى سیاسى و ئابورى و حوکمڕانى بوونى نه‌ماوه‌ ،ده‌رفه‌تى زێڕین هاتۆته‌ پیش پێویستى به‌ خه‌باتى دبلۆماسى و سیاسى زیاتره‌ ، داواکارین له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌کانى کوردستان به‌زوترین کات کوببنه‌وه‌ ناکۆکیه‌کان وه‌لاوه‌ بنین یه‌ کریزى بپاریزین تا وه‌کو له‌ ژیرفشاردا یه‌ کیان نه‌خستوین وه‌ ک نوینه‌رانى کورد که‌ له‌ بغدا د فشارى دۆخه‌ که‌ یه‌ کیخستن ویه‌کریزبون ،و نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ک دابنێن بۆ قۆناغى نوێ ،که‌ پێمان وایه‌ قۆناغى به‌ ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه‌ نیشتمانى ونه‌ته‌وه‌ییه‌کانى گه‌له‌که‌مانه‌ .

مه‌کته‌بى سیاسى 
حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان
2-5-2016





زۆرترین خوێندراو