کۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى (پرسى کوردو رێککه‌وتننامه‌ى سایکس پیکۆ) به‌رێوه‌چوو

5/3/2016 7:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

په‌یامنێر مه‌حمود




سه‌رله‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ ٣ ى مایسى ٢٠١٦ له‌ سکوڵى زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌کانى زانکۆى سلێمانى کۆنفڕانسى نێو ده‌وڵه‌تى بۆ یادى ١٠٠ ساڵه‌ى ڕێکه‌وتن نامه‌ی(سایکس پیکۆ) له‌ژێر ناوى (پرسى کوردو رێککه‌وتننامه‌ى سایکس پیکۆ) 
سازکرا .
له‌چوارچێوه‌ى پرۆگرامه‌کانى یه‌که‌م رۆژیدا، که‌ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماده‌یبوو، له‌به‌شى یه‌که‌مى کۆنفرانسه‌که‌دا چه‌ندین باس و توێژینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ خرانه‌روو .

سه‌باره‌ت به‌کۆنفرانسه‌که‌ چرۆ شه‌هاب ئه‌ندامى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاماده‌کار و ووته‌بێژى لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کۆنفڕانسه‌که‌ به‌ جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕایگه‌یاند: کۆنفڕانسه‌که‌ چه‌ند ڕه‌هه‌ندێکى مێژووى و جوگرافى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ڕاگه‌یاندن و سیاسى و یاساى له‌خۆى ده‌گرێت و ماوه‌ى کۆنفڕانسه‌که‌ش  دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و پشتگیرى دارایش له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید(على به‌گ) ه‌ وه‌ ده‌کرێت، 

 وتیشى ئامانجمان دووباره‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕێکه‌وتن نامه‌که‌و دیاریکردنی. کێشه‌وگرفت و کاریگه‌ریه‌کانى له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌ له‌رێگاى خستنه‌روى چه‌ند توێژینه‌وه‌یکى زانستى و گفتوگۆکردن له‌باره‌یانه‌وه‌ .

عه‌لى که‌ریمى نوسه‌ر و ڕوناکبیریش وتى : پێش ‌ ڕێکه‌وتن نامه‌ى سایکس پیکۆ کوردستانیان له‌نێوان عوسمانیه‌کان و سه‌فه‌ویه‌کاندا دابه‌شکرد ،پاشانیش ڕێکه‌وتن نامه‌ى سایکس پیکۆ کوردستانى کرد به‌ چوار پارچه‌وه‌ ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جارێکیترهاوشێوه‌یه‌کى ترى سایکس پیکۆ نه‌سه‌پێندڕێته‌وه‌ به‌سه‌ر کورد دا پێویسته‌ ئیراده‌ى نه‌ته‌وه‌ى و سه‌رکرده‌ى خاکى و نیشتمان په‌روه‌ر دروست بکه‌ین وه‌ ڕێگه‌ به‌ ژن بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى سه‌ره‌کى ببینێت.

ئه‌بوبکر عه‌لى نووسه‌ر و سیاسه‌ت مه‌دار سه‌باره‌ت به‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌و کاریگه‌ریه‌کانى له‌سه‌ر کورد  ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کردکه‌ ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ بۆماوه‌ى ١٠٠ساڵ کوردى توشى نه‌هامه‌تییه‌کى زۆر کردوه‌ زیانێکى زۆرى هه‌بووه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ى کورد ، وتیشى :ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ له‌ماوه‌ ئه‌م ١٠٠ ساڵه‌دا ئێمه‌خسته‌ چوارچێوه‌ى زیندانى کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌تى دیکتاتۆرى نه‌ته‌وایه‌تى باڵا ده‌ست و نه‌ک بێبه‌شیان کردین له‌ دروستکردنى ده‌وڵه‌ت به‌ڵکو مافه‌ مرۆڤایه‌تییه‌کانیشیان بێ به‌ش کردوین و چه‌ندین جار جینۆ ساید و ئه‌نفال کراوین .

هه‌روه‌ها  وتیشى : بۆئه‌وه‌ى جارێکیتر هاوشێوه‌ى ئه‌مڕێکه‌وتن نامه‌یه‌ به‌سه‌ر کورد دا نه‌سه‌پێند رێته‌وه‌ ئه‌بێت ئیراده‌یه‌کى نیشتیمانى یه‌کگرتومان هه‌بێت و پڕۆژه‌یه‌کى ته‌وافق له‌سه‌رکراوى نیشتمانى بۆ ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى بارو دۆخه‌که‌و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانى هه‌بێت ،له‌سه‌ر ئاستى پارچه‌کانى ترى کوردستانیش ڕێکه‌وتن  و تێگه‌یشتن له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م هێزه‌کانه‌وه‌ هه‌بێت  .
 


زۆرترین خوێندراو