بارزانى و سه‌لیم جبورى ڕووداوه‌کان و بارودۆخى سیاسى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

5/23/2016 4:52:00 PM
جەماوەر نیوز
  جه‌ماوه‌رنیوز





ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٣ ى مایسى ٢٠١٦ له‌ سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ سه‌لیم ئه‌لجبوورى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێکى یاوه‌رى کرد.

له‌ دیداره‌که‌دا بارودۆخى سیاسى و قه‌یران و ڕووداوه‌ سیاسییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ و باس له‌ ڕێگه‌چاره‌کان کرا بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى کێشه‌کان. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر دیالۆگ و لێکتێگه‌ییشتنى نێوان لایه‌نه‌کان کرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌کان.

له‌ دیداره‌که‌دا سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند که‌ فراکسیۆنه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌ کۆبوونه‌وه‌ و ڕاگۆڕێنه‌وه‌ى به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێکى هاوبه‌ش و لیژنه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر کاره‌کانى خۆیان به‌رده‌وامن.

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ تیشک خرایه‌ سه‌ر بارودۆخى ئه‌منى و شه‌ڕى تیرۆریستانى داعش و سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و هێزه‌ عێراقییه‌کان.


زۆرترین خوێندراو