شاندێکى حزبى سۆسیالیست به‌شداریى له‌ ساڵیادى سه‌ربه‌خۆیى شانشینى ئۆردۆن ده‌کات

5/25/2016 9:03:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز






ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25 ى مایسى  2016 له‌ شارى هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونى شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌پێکهاتبوون له‌ به‌رێزان عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و رزگار غه‌فور ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى  و ژماره‌یه‌کى زۆرى کونسوڵ و نوێنه‌رى وڵاتان و که‌سایه‌تیى سیاسى و به‌رپرسانى حکومى و حزبى مه‌راسیمى یادى حه‌فتاساڵه‌ى سه‌ربه‌خۆیى شانشینى ئۆردۆن به‌رێوه‌ژوو 

له‌و مه‌راسیمه‌دا که‌ له‌ لایه‌ن کونسوڵخانه‌ى شانشینى ئۆردۆن له‌هه‌ولێر ساز کرابوو به‌سروودى نیشتیمانیى شانشینى ئۆردۆن و عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیپێکرد .
دواتر په‌یامى شا عه‌بدوڵڵا پادشاى ئۆردۆن به‌ بۆنه‌ى یادى ڕۆژى سه‌ربه‌خۆیى وڵاته‌که‌ى خوێندرایه‌وه‌.

 پاشان له‌لایه‌ن هه‌یسه‌م ئه‌بولفول کونسوڵى گشتیى شانشینى ئۆردۆن له‌ هه‌ولێر وتارێک پێشکه‌ش کراو   تێیدا وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس گوزارى بۆ ئاماده‌بوان تیشکى خسته‌ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و خه‌بات و قوربانیدانى گه‌لى کوردى له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمنان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆرستان به‌رز نرخاند ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا به‌ له‌خۆگرتنى هه‌زاران ئاواره‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ سه‌ره‌راى ئه‌و قه‌یرانه‌ دارایى روبه‌روى بۆته‌وه‌ .
 
پاشان  وتارى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خوێندرایه‌وه‌ که‌ ئاماژه‌یدا به‌ په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئوردن و جه‌ختیشى له‌سه‌ر به‌هێزکردنى زیاتر په‌یوه‌ندجیه‌کان کرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌ماى دۆستایه‌تى .


زۆرترین خوێندراو