ئاگادارییه‌ک له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌وه‌

7/18/2016 5:28:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى هه‌رێمى کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت زانکۆى یورک له‌ هه‌ولێر، که‌ شێوازى خوێندن تیایدا به‌شێوه‌ى ئۆنلاینه‌ باوه‌ڕێکراو نییه‌، بۆیه‌ داوا له‌ (خوێندکاران / قوتابیان) ده‌که‌ین پاره‌ى خۆیان له‌و زانکۆیه‌ به‌فیرۆ نه‌ده‌ن.

عه‌باس ئه‌کره‌م وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ڕایگه‌یاند: ماوه‌یه‌که‌ له‌ شارى هه‌ولێر زانکۆیه‌ک به‌ناوى زانکۆى یورک باره‌گاى کردۆته‌وه‌، لێره‌وه‌ به‌ خه‌ڵکى کوردستان و خوێندکاران و قوتابیانى خۆشه‌ویست ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌و زانکۆیه‌ هیچ په‌یوه‌ندى به‌ ‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیه‌وه‌ نییه‌ و، بێ مۆڵه‌ته‌ و باوه‌ڕپێکراو نییه‌. عه‌باس ئه‌کره‌م ڕونیشیکرده‌وه‌ شێوازى خوێندنى ئۆنلاین له‌ هه‌رێمى کوردستان و عێراق باوه‌ڕپێکراو نییه‌، بۆیه‌ ئه‌م زانکۆیه‌ش بۆ خوێندن پشتى به‌شێوازى ئۆنلاین به‌ستوه‌، له‌هه‌مان کاتدا به‌ده‌ر له‌ ڕێنمایى و ڕێوشوێنه‌کانى کردنه‌وه‌ى زانکۆ له‌ هه‌رێمى کوردستان، که‌ به‌یاسا له‌ په‌رله‌مانى کوردستان ڕێکخراوه‌ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌مانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێ کراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسا و ڕێنماییه‌کانه‌.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى داواى له‌ خوێندکاران و قوتابیان ده‌کات به‌هیچ جۆرێک داواکارى پێشکه‌ش به‌و زانکۆیه‌ نه‌که‌ن، چونکه‌ بڕوانامه‌کانیان له‌ هه‌رێمى کوردستان باوه‌ڕپێکراو نییه‌ و پاره‌ى خۆیان به‌فیرۆ نه‌ده‌ن.


زۆرترین خوێندراو