لێکۆڵه‌رێکى فه‌ڵه‌ستینى کۆڕێک له‌سه‌ر کورد له‌ فه‌ڵه‌ستین ده‌به‌ستێت

7/18/2016 5:36:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







کۆمه‌ڵه‌ى ڕۆشنبیریى ئوردنى کوردى ڕایگه‌یاند ٢١ى ئه‌م مانگه‌ لێکۆڵه‌رى فه‌ڵه‌ستینى له‌ کۆڕێکدا باس له‌ کورد له‌ فه‌ڵه‌ستین ده‌کات. 

به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌که‌، لقى ئه‌ربه‌دى کۆمه‌ڵه‌ى ڕۆشنبیریى ئوردنى - کوردی، کۆڕێکى زانستى به‌ ناونیشانى (کورد له‌ فه‌ڵه‌ستین) ڕێکده‌خات بۆ لێکۆڵه‌رى به‌ناوبانگى فه‌ڵه‌ستینى (محه‌مه‌د زه‌یاب ئه‌بوساڵح) له‌ ڕێکه‌وتى (21-7-2016) کاتژمێر (6 ى ئێواره‌) له‌ باره‌گاى دیوانى (الکراد الکائن) له‌ ئه‌ربه‌د. 

ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌ که‌سایه‌تییانى سیاسى و ئه‌کادیمى و ڕۆژنامه‌نوسان به‌ گرنگییه‌کى زۆره‌ ناویان تۆمارکردوه‌ بۆ ئاماده‌بوون له‌م کۆڕه‌ و چاوه‌ڕى ده‌کرێت گفتوگۆیه‌کى زانستییانه‌ى به‌رهه‌مدار بێنێته‌ ئاراوه‌.


زۆرترین خوێندراو