به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌پارێزگار و قائیمقام و سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات

7/19/2016 5:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 19 ى ته‌موزى 2016 ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌ئاماده‌بونى عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێوازیکرد له‌ عه‌بدوڵا نه‌وڕۆڵى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌و نوخشه‌ ناسح قائیمقامى هه‌ڵه‌بجه‌و کوێستان ئه‌کره‌م سه‌رۆکى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ .

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وێڕاى به‌خێرهاتنى  میوانه‌کان ، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ هه‌ڵه‌بجه‌ قۆناغێکى باشى بڕیوه‌ به‌ره‌و فراوان بوونى پێگه‌که‌ى  و گه‌وره‌بوونى له‌ ڕووى ئیدارییه‌وه‌ و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواستن و پشتیوانى و پیشتگیرى خۆى و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى بۆ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ و قائیمقام و سه‌رۆکى شاره‌وانى ده‌بڕى و هیواى  خواست بتوانن زیاتر په‌ره‌ به‌پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان بده‌ن و جێبه‌جکردنى پڕۆژه‌کان له‌ ئاست زیاتر پیشخستنى شاره‌که‌دا بێت به‌شێوه‌یه‌ک که‌ هاوتاى ئه‌و قوربانى و گیان به‌خشینه‌ى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌ بێت که‌له‌مێژودا تۆماریان کردووه‌ .

هه‌روه‌ها تیشکى خسته‌ سه‌ر گرنگى شارى هه‌ڵه‌بجه‌و ڕایگه‌یاند هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌ر پارێزگاش نه‌بێت هه‌ر گه‌وره‌یه‌و سیمبولى قوربانییه‌کانى خه‌باتى ڕزگارى خوازى گه‌لى کورده‌و له‌ هه‌موو دونیا ناوى هه‌ڵه‌بجه‌ دره‌وشاوه‌یه‌و گشت لایه‌ک وه‌ک شارێکى زوڵم لێکراوو خاوه‌نى قوربانى مه‌زن سه‌یر ده‌کرێت و کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ دۆسیه‌ى گه‌له‌که‌مانى به‌ قۆناغێکى تر گه‌یاند که‌ ئه‌وه‌نده‌ى پێ نه‌چوو کوردستان ئازادکراو حکومه‌ت و په‌رله‌مان پێکهینراو ده‌ستى ڕه‌شى به‌عسیان له‌کوردستان بۆ هه‌تایه‌ دوور خرایه‌وه‌.

هاوکات پشگیرى خۆى و حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێک دووپاتکردوه‌ که‌ ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌کى گرنگ بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپیشبردنى پڕۆژه‌کان و سیماى شاره‌که‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌و پرۆِژانه‌ى که‌ خزمه‌تگوزارین و هاوڵاتیان سودمه‌ند ده‌بن لێى .ئاماژه‌شی به‌وه‌دا له‌ ئێستادا شارى هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستى به‌ پرۆِژه‌ى زۆر هه‌یه‌ ده‌بێت له‌ ئاست به‌پارێزگا بوون و ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌ خێرایه‌دا بێت که‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته‌کان به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌یبینێ .

هیواشى خواست خزمه‌تگوزاریه‌کان سه‌رجه‌م شارو شارۆچکه‌و گونده‌کانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ بگرێته‌وه‌و ئاوڕى زیاتر له‌وشوێنانه‌ بدرێته‌وه‌ که‌پێویستیان به‌خزمه‌تگوزارى زیاتر هه‌یه‌ له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنى ژینگه‌یه‌کى ئارام و خۆشگوزه‌رانى بۆ هاوڵاتیان و فه‌رامۆش نه‌کردنى هیچ ناوچه‌یه‌ک و بوژاندنه‌وه‌ى گونده‌کان . 

له‌لاى خۆیانه‌وه‌ شاندى هه‌ڵه‌بجه‌ خۆشحاڵى خۆیان ده‌ربڕى به‌و پێشوازیه‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  که‌هه‌میشه‌ پشتیوانى سه‌ره‌کى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ ،پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ باسى له‌و گرفتانه‌کرد که‌له‌ماوه‌ى ده‌ست به‌کاربوونیه‌وه‌ هاتۆته‌ به‌رده‌میان و ڕایگه‌یاند هه‌نگاومان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ناوه‌و کۆڵ ناده‌ین تا ئه‌و په‌ڕى توانا خزمه‌ت به‌ خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى ده‌گه‌یه‌نین، جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ وه‌ک پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م ئه‌گکه‌ ئیداریه‌کان  سه‌رجه‌م تواناکانیان ده‌خه‌نه‌ گه‌ر بۆ زیاتر خزمه‌تکردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ و جێبه‌جیکردنى پرۆِژه‌ى نوێ و به‌ دودا چوون بۆ گرفته‌کان له‌پێناو گه‌یاندى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌و ئاسته‌ى که‌ شایه‌نى گه‌وره‌یى ناوه‌که‌ى بێت.


زۆرترین خوێندراو