شاندێکى حزبى سۆسیالیست و یه‌کگرتوى ئیسلامى کێشه‌ چه‌ق به‌ستوه‌کانى هه‌رێم تاوتوێ ده‌کات

7/21/2016 8:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
 






ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 21 ى ته‌موزى 2016 شاندێکى حزبى سۆسیالیست به‌ سه‌رۆکاایه‌تى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان ده‌کات 
شانده‌که‌ى حزبىل سۆسیالیست پێکهاتبوون له‌ عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و فاتح ره‌ئوف و رزگار غه‌فور ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى  حزبى سۆسیالیست له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تیه‌وه‌ پێشوازیکران 

له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا  تیشکخرایه‌ سه‌ر کێشه‌و قه‌یرانه‌کانى هه‌ریمى کوردستان و باس له‌چۆنێتى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌ چاره‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌و قه‌یرانانه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌رێمى کوردستان بوه‌ته‌وه‌ .

له‌دیداره‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌ دۆخى ئێستاى عێراق و کوردستان کردو ئاماژه‌یدا به‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ هه‌رله‌ شه‌ڕى داسه‌پاوى داعش و کێشه‌ى نێوان به‌غداو هه‌رێم و قه‌یرانى دارایى هه‌رێمى کوردستان ، به‌پێویستیشى زانى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان هه‌وڵبده‌ن بۆ کۆتایى هێنان به‌و دۆخه‌ چه‌ق به‌ستوه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ له‌رێگاى گفتاوگۆو دانوسان و وتوێژ کردن .

 وتیشى: ده‌بێت هه‌مولایه‌نه‌کان هه‌وڵه‌کانیاتن بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و کێشانه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌که‌ بوه‌ته‌وه‌ به‌ئاڕاسته‌ى سوودى گه‌له‌که‌مان و سود وه‌رگرتن له‌گۆڕانکاریه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد.

 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌پێناو رێکخستنه‌وه‌ى ماڵى کورد و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى میلله‌ت  چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى ده‌ستوور و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر بکه‌ن .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هادین وێڕاى به‌خێرهاتنى شاندى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ى کردویانه‌ له‌پێناو کۆتایى هێنان به‌ کێشه‌سیاسیه‌کان و دۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان ،جه‌ختیشى له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان کرده‌وه‌ له‌رێگاى گفتوگۆو دانوسانى نێوان لایه‌نه‌کان و گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزى گفتوگۆ له‌پێناو گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رى کێشه‌


زۆرترین خوێندراو