وته‌بێژى حکوومه‌ت : ده‌ستکارى خشته‌ى مووچه‌ ده‌کرێته‌وه‌ و پاشه‌که‌وته‌که‌ش ده‌درێته‌وه‌ به‌ مووچه‌خۆران

7/21/2016 8:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






له‌ لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕى حکوومه‌ت، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌واڵى چه‌ند ده‌زگایه‌کى ڕاگه‌یاندنى به‌درۆخسته‌وه‌ و وتى:

هه‌ندێ له‌ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن له‌ هه‌رێمى کوردستان بڵاویان کردووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ ئیتر ده‌ستکاریى خشته‌ى مووچه‌ ناکرێت و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌‌ى له‌ مووچه‌ش پاشه‌که‌وت کراوه‌، نادرێته‌وه‌ به‌ مووچه‌خۆران. ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ڕاست نییه‌ و هه‌روه‌ک چۆن پێشتر حکوومه‌ت بڕیارى داوه‌، هه‌رکاتێک دۆخى دارایى گونجاو بوو، ده‌ستکارى خشته‌ى مووچه‌ ده‌کرێته‌وه‌ و پاشه‌که‌وته‌که‌ش ده‌درێته‌وه‌ به‌ مووچه‌خۆران. به‌ڵام هه‌روه‌ک به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران له‌ لێدوانێکى دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریدا گوتى: جارێ دۆخى ئێستاى دارایى بۆ ده‌ستکاریى خشته‌که،‌ گونجاو نییه‌.

به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها له‌باره‌ى هه‌واڵێکى دیکه‌شه‌وه‌ که‌ گوایه‌ تورکیا بڕى دوو سه‌د ملیۆن دۆلارى داوه‌ته‌ هه‌رێمى کوردستان، گوتى: زیاتر له‌ سێ هه‌فته‌ له‌ هه‌ردوو مانگى شوبات و ئازارى ڕابردوو، ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت په‌کى که‌وتبوو، بۆیه‌ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕى سه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلارى بۆ دابینکردنى مووچه‌ له‌ تورکیا قه‌رز کردووه‌ (نه‌ک دوو سه‌د ملیۆن) و ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ قه‌رز دراوه‌ته‌ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.  


زۆرترین خوێندراو