به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چاویکه‌وت به‌ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌ى دێرین و کادرانى ناوچه‌ى پشده‌ر

8/20/2016 8:13:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







  رۆژى پێنج شه‌ممه‌  18ى ئابى  2016 ،به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌شوێنى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور چاویکه‌وت به‌ژماره‌یه‌ک له‌پێشمه‌رگه‌ى دێرین و کادرانى حزبى سۆسیالیستى ده‌ڤه‌رى پشده‌ر .
  

له‌دیدارێکدا به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌ بارودۆخى ئه‌مڕۆى کوردستان و ناوچه‌که‌و جیهان کرد وتیشکى خسته‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تیش دوا که‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ،به‌پێویستیشى زانى حکومه‌ت هه‌نگاوى جدى بنێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌کان و ده‌ربازبوون له‌م دۆخه‌ى ئێستا هه‌روه‌ها گۆرانکاریه‌کان و هه‌ستیارى ره‌وشى هه‌نوکه‌یى ناوچه‌که‌ى بۆ پیچشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان و کادرانى حزب شیکرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها باسى له‌پرسى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌کوردستان و ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ ئه‌وه‌ مافێکى بنچینه‌یى و یاسایى خه‌ڵکى کوردستانه‌ و پێویسته‌ هه‌موولایه‌ک هه‌وڵى جدى بۆ بدات چونکه‌ بارودۆخه‌که‌ له‌ ئێستادا زۆر له‌باره‌ بۆ گه‌له‌که‌مان و له‌هه‌موو ڕوه‌یه‌که‌وه‌ ،بۆیه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش پێویستى به‌زه‌مینه‌ سازکردن هه‌یه‌ ،هه‌روه‌ها مافى هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ که‌خۆى مافى چاره‌نوسى خۆى دیارى بکات .

به‌ڕێزمحه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختیشى له‌یه‌کریزى و یه‌ک هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌سیاسیه‌کان کرده‌وه‌ له‌پێناو کۆتایى هێنان به‌م دۆخه‌ سیاسیه‌ چه‌ق به‌ستوه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆو دانوسانى به‌پێویست زانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ،ووتیشى پێویسته‌ هه‌موولایه‌ک هه‌وڵبده‌ن بۆ کۆتایى هێنان به‌و دۆخه‌ى ئێستاو گه‌یشتن به‌ ئارامى و ئاسایش و زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یران و کێشه‌کاندا.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ راو بۆچونى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌مه‌ڕ پرسه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کان به‌رێزیان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ هه‌رشتێک و هه‌نگاوێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵک و گه‌لى کورد بێت ئه‌وا حزبى سۆسیالیست  زۆر به‌گه‌رمى پشتیوانى لێده‌کات و هه‌موو هه‌وڵه‌کانى ده‌خاته‌ گه‌ێ‌ بۆ بنیاتنانى کۆمه‌ڵگایه‌کى ئاسوده‌و خۆشگوزه‌ران ودیموکراس .

له‌به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان و کادرانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ده‌ڤه‌رى پشده‌ر خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ ئه‌و دیداره‌و هیوایان خواست به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  هه‌روه‌ک چۆن هه‌میشه‌ ڕۆڵى سه‌ره‌کى بینیوه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ هه‌وڵکانى چڕبکاته‌وه‌ له‌پێناو پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى و چاکسازییه‌کان به‌ ئاراسته‌ى خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى کوردستان.


زۆرترین خوێندراو