به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود خه‌ڵاتى کورو کچى شه‌هیدانى پێ به‌خشرا

8/20/2016 8:43:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 
 






به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌باره‌گاى تایبه‌تى خۆى له‌گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور پێشوازیکرد له‌ژماره‌یه‌ک کوڕ و کچى شه‌هیدى هه‌ولێر  و خه‌ڵاتى رێزلێنانیان به‌خشیه‌ به‌رێزیان.

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ردواین گۆڕانکاریه‌ ساسى وسه‌ربازیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌، به‌تایبه‌تى له‌رووى  ره‌وشى ئه‌منى و مه‌ترسیه‌کانى  چه‌کدارانى  داعش بۆ سه‌رناوچه‌که‌ به‌گشتى ،ئاماژه‌شیدا به‌رۆڵى قاره‌مانانه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌ر له‌ روبه‌روبونه‌وه‌ى سه‌رلێشێواوان  وهێرشه‌کانى چه‌کدارانى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و شکساتنه‌ى روبه‌رویان بۆته‌وه‌ و به‌ته‌واوه‌تى وره‌یان روخاوه‌و ناتوانن خۆیان بۆ هێرشه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌ بگرن .هه‌روه‌ها پاڵپشتى وهاوکارى مرۆیى و سه‌ربازى  وڵاتى هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى به‌گرنگ وه‌سف کرد .

له‌ به‌شێکى ترى دیداره‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌گرنگیه‌وه‌ باسى له‌ رۆڵى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ کرد له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش و له‌وپێناوه‌شدا به‌هه‌زاران رۆڵه‌ى کورد گیانى خۆیان کرده‌ قوربانى و بونه‌ مایه‌ى پاراستنى هه‌رێمى کوردستان ، ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ده‌ستکه‌وته‌کانى کورد به‌خوێنى شه‌هیدان و فرمێسکى که‌سوکارى شه‌هیدان هاتۆته‌دى بۆیه‌ پاراستنیشى پێویستى به‌خوێن و گیان فیدایى هه‌یه‌ .

هه‌ر له‌و دیداره‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پشتگیرى و پشتیوانى خۆى و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى بۆ کورۆ کچى شه‌هیدان ده‌ربڕى و جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌هه‌موو لایه‌ک قه‌رزارى که‌سوکارو بنه‌ماڵ’ى شه‌هیدانن و پێویسته‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکارى بکرێن و ژیانى شایسته‌یان بۆ دابین بکرێ .


زۆرترین خوێندراو