ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ناردنى هاوکاریى سه‌ربازى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌

8/22/2016 6:42:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ حکومه‌تى ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ڕه‌وانه‌کردنى هاوکاریى سه‌ربازى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان. 

سایتى کوردپرێسى ئێرانى هه‌واڵیکى ئاژانسى سپۆتنیکى ڕووسیاى بڵاو کرده‌وه‌ که‌ تیایدا ڕۆبه‌رت هابرمه‌ن، وته‌بێژى هێزه‌کانى سوپاى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق ئاشکراى ده‌کات، جگه‌ له‌ کاروانى هه‌فته‌ى ڕابردووى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیى ئه‌ڵمانیا بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌، له‌ داهاتوویه‌کى نزیکدا چه‌ندین کاروانى دیکه‌ى هاوکاریى سه‌ربازی، ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت.

شایانى باسه‌، وڵاتى ئه‌ڵمانیا هه‌فته‌ى ڕابردوو کاروانێکى ٧٠ ته‌نى له‌ چه‌ک و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى ڕه‌وانه‌ى هه‌ریمى کوردستان کرد، وه‌ک پاڵپشتیى سه‌ربازیى ئه‌و وڵاته‌ بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.


زۆرترین خوێندراو