له‌ ماوه‌ى مانگێکدا دوو ته‌ن ده‌رمانى نه‌خۆشیى درێژخایه‌ن بۆ ئاواره‌کان دابین ده‌کرێت

8/22/2016 6:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نۆڕینگه‌ی پزیشکییه‌ ‌میللییه‌کانى تایبه‌ت به‌ ئاواره‌کان له‌ دهۆک له‌ ماوه‌ى مانگێکدا دوو ته‌ن ده‌رمانى نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌کانى بۆ ئاواره‌کان دابین کردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نۆڕینگه‌ى پزیشکییه‌ ‌میللییه‌کانى تایبه‌ت به‌ ئاواره‌کان له‌ دهۆک (سه‌عد ئیبراهیم) له‌ لێدوانێکدا بۆ شه‌فه‌ق نیوز ڕوونیکرده‌وه‌ که‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یان له‌ هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى (دوو ته‌ن) ده‌رمانى نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌کانیان بۆ ئاواره‌کانى سنوورى پارێزگاى دهۆک دابینکردوه‌ و ئه‌و بڕه‌ ده‌رمانه‌ش به‌ پێى ئه‌و ئاماره‌ دابینکراوه‌ که‌ پێشتر له‌ که‌مپه‌کان تۆمار کراون و ڕێژه‌یه‌کیشى بڕیاره‌ ته‌رخان بکرێت بۆ نه‌خۆشه‌کانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار. 

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که‌ دابینکردنى ده‌رمان بۆ ئاواره‌کان، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌کان، به‌رنامه‌ى به‌رده‌وامى به‌ریوه‌به‌رێتییه‌که‌یانه‌ له‌ داهاتوودا.


زۆرترین خوێندراو