زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ دوو کۆنفڕاسى زانستى ساز ده‌کات

8/22/2016 7:23:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌مه‌به‌ستى پێشخستنى بوارى زانستى و ئه‌کادیمى له‌ کوردستانداو وه‌رگرتنى ڕاو بۆچونه‌ جیاوازه‌کان له‌ ڕێ ى توێژینه‌وه‌ى زانستییه‌وه‌.


زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ دوو کۆنفرانسى زانستى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام ده‌دات له‌ماوه‌ى 10 رۆژى داهاتوودا.

کۆنفرانس یه‌که‌م له‌ژێر ناونیشانى (ئاڕاسته‌ نوێیه‌کان له‌ زانستى وه‌رزشى و پێداویستیه‌کانى بازاڕى کار)ه‌و بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژه‌ که‌ یه‌که‌م ڕۆژى چوارشه‌مه‌یه‌ ڕێکه‌وتى (24-8-2016) له‌ هۆڵى مۆنۆمێنتى شه‌هیدان به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت و ڕۆژى دووه‌م پێنج شه‌ممه‌یه‌ ڕێکه‌وتى (25/8/2016) له‌ که‌مپى نوێى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌ئه‌چێت له‌ نزیک گوندى عه‌بایه‌یلێ له‌ بنارى چیاى شنروێ.

ئه‌م کۆنفڕاسه‌ له‌ژێر چاودێرى به‌ڕێز (د.یوسف گۆران) وه‌زیرى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت که‌ تێیدا (د.خه‌سره‌و عبدالله) سه‌رۆکى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رۆکى کۆنفرانسه‌که‌یه‌.

کۆنفڕاسى دووه‌م له‌ژێر ناونیشانى (تاوانه‌کانى جینۆساید له‌ کوردستان- عێراق سه‌ره‌تایه‌ک بۆ جیابونه‌وه‌ و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى کوردى - جرائم الاباده‌ الجماعیه‌ فی کوردستان - العراق: مقدمات الانفصال وإقامه‌ الدوله‌ الکوردیه‌)ه‌و به‌شى یاسا له‌ زانکۆ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانى .

کۆنفڕاسه‌که‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ک ڕۆژه‌ له‌ ڕێکه‌وتى (28-8-2016) له‌ هۆڵى مۆنۆمێنتى شه‌هیدان له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌.


زۆرترین خوێندراو