بارزانی له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانێکى فه‌رمیدا گه‌یشته‌ تورکیا

8/23/2016 7:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانێکى فه‌رمیدا گه‌یشته‌ شارى ئه‌نقه‌ره‌ و له‌لایه‌ن راوێژکارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، فه‌ریدون سینیرلیئۆغڵو پێشوازى لێکرا.


ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 23 ى ئابى 2016 به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانێکى فه‌رمى و له‌سه‌ر بانگهێشتى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا به‌ یاوه‌ریى شاندێک له‌ڕێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر به‌ره‌و وڵاتى تورکیا به‌ڕێ که‌وت.

له‌م سه‌ردانه‌دا بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارى تورکیا و سه‌رۆک وه‌زیران و گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ کۆ ده‌بێته‌وه‌. ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ تاوتوێکردنى په‌یوه‌ندییه‌ سیاسى و ئابوورییه‌کانى هه‌ردوولا و دوا گۆڕانکارى و پێشهاته‌ سیاسییه‌کانى ناوچه‌که‌ ده‌بێت.

جێگه‌ى ئاماژه‌پێکردنه‌ له‌م سه‌ردانه‌دا   فواد حوسێن سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم و سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان یاوه‌رى بارزانى ده‌بن.


زۆرترین خوێندراو