به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود په‌رده‌ى له‌سه‌ر شه‌هید ئه‌نوه‌ر دارتاش لادا

8/24/2016 6:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







کاتژمێر 10ى سه‌ر له‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ 24 ى ئابى 2016 ،به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى وه‌فدێکى حزبى ئۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و  به‌ئاماده‌بونى به‌رپرسانى حزبى و حکومى و ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ران و که‌سایه‌تى باخچه‌کانى سلێمانى مه‌راسیمى لادانى په‌رده‌ له‌سه‌ر باخچه‌یه‌ک به‌ناوى شه‌هید ئه‌نوه‌ر سه‌عید دارتاش کرایه‌وه‌ .

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وه‌ک که‌سایه‌تى و تێکۆشه‌رى کورد په‌رده‌ى له‌سه‌ر شه‌هید ئه‌نوه‌ر سه‌عید دارتاش لادا .

هه‌رله‌مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماژه‌ درا به‌ قاره‌مانیه‌تى شه‌هید ئه‌نوه‌ر دارتاش که‌ وه‌ک شۆرشگێڕو قاره‌مان له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانى چۆکیان بۆ دوژمن دانه‌داو به‌ره‌نگارى زوڵم و زۆرى بونه‌وه‌ و له‌و پێناوه‌دا گیانى خۆیان کرده‌ قوربانى .

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ درا به‌که‌سایه‌تى شه‌هید ئه‌نوه‌ر وه‌ک که‌سێکى رۆشنبیر و نوسه‌رو هونه‌ر مه‌ند و سکرتێرى مامۆستایان له‌ ساڵى 1963 له‌ لایه‌ن عه‌ره‌به‌ شوڤێنیه‌کان و تاوان بارى مێژو دژى کورد زه‌عیم سیدیق مسته‌ فا ئامرلیواى 20 سوپاى عێراقى زۆرى کوردستانى سوتاند و ویران کرد و کوشتارى بێ سنورى دژى کورد کردو 35هاوڵاتى له‌ مزگه‌و تى سیاره‌ گوله‌باران کرد و 13هاوڵاتى له‌ خورماڵ و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتى له‌حامیه‌ى سلێمانى گوله‌ باران و زینده‌ به‌ چاڵ کرد، یه‌کێک له‌و تێکۆشه‌رانه‌ مامۆستا ئه‌نوه‌ر دار تاش بوو  .

شه‌هید ئه‌نوه‌ر دارتاش له‌ساڵى 1934 له‌گه‌ره‌کى ده‌رگه‌زێن له‌خێزانێکى هه‌ژار و نیشتمان په‌روه‌ر له‌دایک بووه‌و خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى له‌سلێمانى و خانه‌ى مامۆستایانى له‌شارى به‌عقوبه‌ به‌پله‌یه‌کى به‌رز ته‌واو کردوه‌و ،ساڵى 1955 بووه‌ به‌مامۆستا له‌گوندى مه‌رگه‌ و دواتر گوازراوه‌ته‌وه‌  بۆ قوتابخانه‌ى گۆیژه‌ مامۆستایه‌کى لێهاتوو به‌توانا و رۆشنبیر ێکى نیشتمانپه‌روه‌ر و چالاکوانێکى سیاسى دیارى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بووه‌ ، سه‌په‌رشتى رێکخستنه‌کانى کاسب کاران و کرێکاران و قوتابیانى کردووه‌ .

ئه‌مرۆداو له‌  24-8- 2016 ،به‌ ئاماده‌ بونى وه‌فدیکى حزبى سۆسیالیست په‌رده‌ له‌ سه‌ر وینه‌ى مامۆستا ئه‌نوه‌ر دار تاش لادراو باخچه‌یه‌کى به‌ ناوه‌ وه‌ کرا، یه‌کێک بووه‌ له‌دامه‌زرێنه‌رانى یه‌کێتى مامۆستایانى کوردستان وه‌ک سکرتێر رۆڵى گه‌وه‌ره‌و به‌رچاوى هه‌بووه‌ ،له‌ 18 ى-10-1962 له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ زیندانى ده‌کرێ و دواى ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کى زۆر به‌وره‌یه‌کى به‌رز خۆڕاگریه‌وه‌ روبه‌روى دوژمنان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ ، له‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى 9 ى حوزه‌یرانى 1963 له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانى ده‌ستگیر ده‌کرێت و له‌ حامیه‌ى سلێمانى گوله‌باران ده‌کرێت و ده‌چێته‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ 


زۆرترین خوێندراو