سه‌رۆکى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستى له‌کار کێشایه‌وه‌

9/19/2016 6:07:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







رۆژى 18 ى ئه‌یلولى  2016 مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ مائاواییمان له‌ دکتۆر خه‌سره‌و عه‌بدوڵا کرد که‌ ماوه‌ى پێنج ساڵ و حه‌وت مانگ له‌پۆسته‌که‌یدا به‌رده‌وام بوو.

له‌ده‌ستپێکى دامه‌زراندنى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌دا ناوبراو له‌خاڵى سفره‌وه‌ ده‌ستى پێکرد و زانکۆى گه‌یانده‌ ئه‌مڕۆ که‌ سێ کۆلێج و سیانزه‌ به‌شى زانستى له‌خۆگرتووه‌.

سۆران حه‌سن له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌جه‌ماور نیوزى راگه‌یاند : هه‌وڵ و مانوبوونى ئه‌و مامۆستایه‌ به‌رز ئه‌نرخێنین که‌له‌و ماوه‌یه‌دا خزمه‌تى به‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌یاندووه‌ ،سه‌ره‌ڕایى هه‌بونى  قه‌یرانى دارایى که‌کاریگه‌رى نێگه‌تیڤى هه‌بوو ،به‌ڵام له‌توانادا هه‌بوو کارى زیاتر بکات.

ووتیشى : به‌دڵ خواحافیز بوونم لێکردو هیواى ته‌مه‌نێکى پڕ شانازى بۆ ده‌خوازم و هیوادارم ئه‌و به‌ڕێزه‌ى ئه‌بێته‌ جێگره‌وه‌ى هه‌نگاوى باشتر هه‌ڵبگرێت به‌ئاراسته‌ى خزمه‌تکردنى پرۆسه‌ى خوێندن و به‌رگرى کردن له‌مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندکاران ،هه‌روه‌ک ئه‌وه‌شى لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێ .


زۆرترین خوێندراو