فڕۆکه‌یه‌ک له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى توشى ڕووداوده‌بێت

9/19/2016 7:48:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 19 ى ئه‌یلولى 2016 فڕۆکه‌یه‌کى سه‌ربازى له‌کاتى مه‌شقکردندا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى توشى ڕووداو بوو،به‌ڵام هیچ زیانى گیانى به‌داوه‌ نه‌بوو .

 له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیار تاهرعه‌بدوڵا قادر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکیدا رونى کرده‌وه‌ که‌ له‌میانى کارى رۆتینى رۆژانه‌ى خۆیاندا فرۆکه‌یه‌کى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى هێزى ئاسمانى عێراق که‌رۆژانه‌ له‌فرۆکه‌خانى سلێمانى مه‌شق و راهێنان ده‌کات ،ئه‌مڕۆ 19 ى ئه‌یلول له‌کاتى نیشتنه‌وه‌یدا تایه‌کانى فرکه‌که‌ ته‌قین له‌سه‌ر فڕگه‌ى فرۆکه‌خانه‌ى سلێمانى .

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى ئاماژه‌ بوه‌ش ده‌کات که‌دوتاى روداوه‌که‌ ده‌ستبه‌جێ تیمه‌کانى فریاکه‌وتن و ئاگر کوژانه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ سه‌ر فرۆکه‌که‌و توانیویانه‌ کۆنترۆڵى ئاگره‌که‌ بکه‌ن و هیچ زیانێکى گیانى به‌دواوه‌ نه‌بووه‌ و سه‌رنشینه‌کانى فرکه‌که‌ به‌سلامه‌تى له‌فرکه‌که‌ هاتونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

ووتیشى له‌ئێستاد ئه‌و فرۆکه‌یه‌ى که‌توشى روداوه‌که‌بووه‌ له‌ناو فرکه‌خانه‌ى سلێمانیه‌و به‌پێى یاساو رێنماییه‌کان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت .


زۆرترین خوێندراو