به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ناوه‌رۆکى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ وڵاتى فینله‌ندا ده‌خاته‌روو

9/21/2016 5:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21 ى ئه‌یلولى 2016، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌شارى سلێمانى چاویکه‌وت به‌ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و وئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی وئه‌نجومه‌نی راوێژکاری حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و ناوه‌رۆکى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ وڵاتى فینله‌نداو بارودۆخى هه‌نوکه‌یى هه‌رێمى کوردستانى خسته‌روو.

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسی له‌سه‌ردانه‌که‌ى کرد بۆ وڵاتى فیلله‌ندا و کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ و هاوکاریکردنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌روى سه‌ربازى و لۆجیستى ، پێشکه‌شکردنى هاوکارى مرۆیى بۆ ئاواره‌کانى هه‌رێمى کوردستان .

ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ هه‌وڵیانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتى فینله‌ندا راوێژکارى سه‌ربازى زیاتر بنێرێ بۆ مه‌شقپێکردنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هاوکارى و پاڵپشتى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ زیاتر بکات ،داوشیان له‌و وڵاته‌ کرده‌وه‌ که‌ هاوکارى مرۆیى ئاواره‌کانى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن که‌ژاوه‌ڕوان ده‌کرێ له‌پرۆسه‌ى ئازادکردنى شارى موسڵ ژماره‌ى ئاواره‌کان روو له‌زیاد بوون بکات 
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا به‌کێشه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و قه‌یرانانه‌ى به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ هه‌رله‌ دواکه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و که‌مبونه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارى  و پرۆژه‌کان و کێشه‌و ململانێى سیاسى نێوان حزبه‌ به‌شداربوه‌کانى حکومه‌ت و په‌راوێز خستنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و هه‌وڵدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبیه‌کان ، مانه‌وه‌ى نوێنه‌ران وه‌زیرانى سه‌رجه‌م حزبه‌کان له‌نێو حکومه‌تدا و به‌بێ به‌شداریکردن و کارایى بونیان که‌ئه‌مه‌ش کارگه‌رى نه‌رێنى ده‌بێت  .

ئه‌وه‌شخرایه‌روو که‌پێویسته‌ له‌ئێستادا لایه‌نه‌کان کۆکبن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و وه‌لانانى ململانێکان و کارکردن بۆبه‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى گه‌لى کورد به‌سود وه‌رگرتن له‌روداوه‌کانى روو له‌ناوچه‌که‌ده‌کات ، که‌ئه‌مه‌ش به‌ێ یه‌کبون و یه‌کگوتارى سه‌رکه‌وتوو نابێت .


زۆرترین خوێندراو