به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازی له‌ سکرتێرى حزبى زه‌حمه‌تکێشان ده‌کات

9/22/2016 9:45:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







رۆژى  پێنج شه‌ممه‌ 22 ى ئه‌یلولى  2015 ،  به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونى مامۆستا باهیر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ند پێشوازیکرد له‌ به‌ڵێن عه‌بدوڵا سکرتێرى حزبى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى و شاندى یاوه‌رى .

له‌ دیدارێکدا باس له‌ دواین بارو دۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کرا و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ شیکرایه‌وه‌ که‌ به‌هۆى هێرشه‌کانى داعش بارو دۆخێکى نائارام و ناجێگیرى  روبه‌روى چه‌ند ناوچه‌یه‌کى عێراق و سوریا بۆته‌وه‌ و مه‌ترسیه‌کانى داعش بۆسه‌ر هه‌رێمى کوردستان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هێرشه‌کانیان و پاراستنى خاکى کوردستان شیکرانه‌وه‌ .

تیشکیش خرایه‌ سه‌ر ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى ئاواره‌کان که‌به‌ هۆى هێرشى دڕندانه‌ى داعشه‌وه‌ به‌هه‌زاران که‌س له‌ناوچه‌کانى خۆیان هه‌ڵاتون و ئاواره‌ى ناوچه‌ ئارامه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بوون که‌ ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک گرفتى بۆ هه‌رێمى کوردستان دروستکردوه‌ ،هه‌روه‌ها تیشک خرایه‌ سه‌ر گۆره‌پانى سیاسى هه‌رێمى کوردستان و کێشه‌و ناکۆکیه‌ سیاسیه‌کان و قه‌یرانه‌ به‌رده‌وامه‌کانى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌،،جه‌ختیش له‌سه‌ر یه‌ک خستنى گووتارو یه‌ک ریزى ماڵى کورد بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى هه‌ر پێشهات و ئه‌گه‌رێکى چاوه‌ڕوان نه‌کراو که‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وت و مافه‌ ره‌واکانى کورد دروست بکات کرایه‌وه‌. 

هه‌ر له‌ میانه‌ى دیاره‌که‌دا باس له‌ و ئه‌رکه‌ گرنگه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان کرا که‌ ئیستا له‌ سه‌نگه‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگریدان ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ تۆماریان کردووه‌ به‌تایبه‌تى کۆنترۆڵکردنى سه‌رجه‌م ناوچه‌ هه‌ستیاره‌کانى سنوره‌کانى هه‌رێمى کوردستان و دروخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر شاره‌کان ،هاوکات جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانى و پاڵپشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ کوردستان کرایه‌وه‌ .

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌ دۆخى سیاسى و ئابوورى و ئاوه‌دانى هه‌رێمى کوردستان کراو هه‌وڵدانى زیاتر به‌پێویست زاندرا له‌پێناو  نه‌هێشتنى قه‌یرانى دارایى و ئابورى که‌ هه‌رێمى کوردستان روبه‌روى بۆته‌وه‌ ،به‌تایبه‌تیش پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا هه‌روه‌ها ئه‌و بۆشاییه‌ ساسیه‌ى گۆڕه‌پانى هه‌رێمى گرتۆته‌وه‌ که‌پێویسته‌ هه‌مولایه‌ک کۆتایى به‌کێشه‌کان بهێنن له‌چوارچێوه‌ى ئه‌نجومه‌نێکى نیشتمانى کۆببنه‌وه‌و سود له‌و گۆرانکاریه‌ى ناوچه‌که‌ وه‌ربگرن وبه‌رژه‌وه‌ندى گشتى بخه‌نه‌ پێش به‌رژه‌وه‌نی تایبه‌تى هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى گه‌لى کورد .


زۆرترین خوێندراو