شاندێکى حزبى سۆسیالیست به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى فراوانى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان ده‌کات

9/24/2016 7:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ 24 ى ئه‌یلولى 2016کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان (knk ) له‌شارى که‌رکوک  به‌ئاماده‌بونى شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌پێکهاتبون له‌ هه‌ڤاڵان مامۆستا سادق جه‌بارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و مامۆستا ره‌سوڵ ره‌وف به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و نوێنه‌رى حکومى و حزبى شاره‌که‌ ده‌ستى به‌کاره‌کانى کرد.

کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان تایبه‌ته‌ به‌راوێژێکى نه‌ته‌وه‌یى له‌سه‌ر ئه‌وکێشه‌ سیاسى و ئه‌منییانه‌ى روبه‌روى کوردستان بۆته‌وه‌ . هه‌رله‌ مه‌ترسیه‌کانى داعش و هاتنى داعش بۆناوچه‌که‌و قه‌یرانى دارایى و کێشه‌و گرفته‌ سیاسیه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کى چه‌ق به‌ستو ماونه‌ته‌وه‌ .

کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان (knk)  ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ کۆنگره‌که‌یان له‌چوار چێوه‌ى هه‌وڵه‌کانیاندایه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنى کێشه‌و گرفته‌کانى هه‌رێمى کوردستان و کۆتایى هاتن به‌ قه‌یرانانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش پێویستى به‌ هه‌ڵوێست و پشتگیرى ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامێکى دروست ،ئه‌مه‌ش له‌رێگاى یه‌کریزى و پاراستن و پته‌وکردنى نێوماڵى کوردى ده‌بێت که‌هه‌موو لایه‌نه‌کانى ده‌بێت بیپارێزن و ببنه‌ مایه‌ى ئومێدى پارچه‌کانى ترى کوردستان .
 


زۆرترین خوێندراو