کتێبى (پیرمحه‌مه‌و ... فڕین به‌ره‌و ماڵى خۆڵه‌ په‌تى) ى بڵاوکرایه‌وه‌

9/25/2016 7:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 







سه‌رله‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلولى 2016 له‌هۆڵى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى محمود و سۆران حه‌سه‌ن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و به‌رپرسانى حزبى و حکومى و ڕۆشنبیرانى ده‌ڤه‌ره‌که‌ ئازاد تۆفیق نوێترین به‌رهه‌م و کتێبى خۆى ناساند به‌ناونیشانى (پیرمحه‌مه‌و .. فڕین به‌ره‌و ماڵى خۆڵه‌ په‌تی) .

نوسه‌ر له‌ به‌رهه‌مه‌ نوێکه‌یدا باسى له‌ یاداشت و بیره‌وه‌رى مناڵى خۆى له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا کردووه‌ که‌ به‌شێوازێکى ئه‌ده‌بیانه‌ هه‌موو وورده‌کارى ژیانى خۆى و شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى یاداشت کردووه‌.

ئه‌م کتێبه‌ یه‌کێکه‌ له‌و چه‌ندین بڵاوکراوه‌یه‌ى نوسه‌ر که‌ تائێستا بڵاویکردونه‌ته‌وه‌و ئاماده‌بوانى مه‌راسیمه‌که‌ به‌په‌رۆشه‌وه‌ کتێبه‌که‌یان وه‌رگرت.


زۆرترین خوێندراو